خوێندنەوەیەک بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کێ براوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا دەبێت.
ئەمریکا ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشەو لەدوای جەنگی جیهانی دوھەمەوە بوە بەهێزترین وڵات لەجیهاندا، لەئەمریکا سێ پارتی هەیە ئەوانیش کۆمارییەکانو ئی دپێندن و دیموکراتەکانن، سێشەممە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا بەڕێوەبچێت و ھەمووکەس کە تەمەنی لە ١٨ و ھاوڵاتی ئەمریکابێت مافی دەنگدانیان هەیە هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکانە و جۆ بایدنیش کاندیدی دیموکراتەکانە کێبڕکێ لەسەر ٤٦ هەمین سەرۆکی ئەمریکا دەکەن.
ترهمپ لەماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا توانیوەتی وەک سەرۆکانی پێشوو ئەمریکا بە باشی بەڕێوەببات
زۆرینەی دەنگدەرانی ئەمریکا ترامپ هەڵدەبژێرن، پێویستە ئەوەش بزانین کە ترهمپ تائێستا بەهێزه، چونکە ترهمپ خزمەتێکی زۆری ئیسرائیلی کرد وەک ناسینی قودس بەپایتەختی ئیسرائیلو ناسینی جۆلان وەک بەشێکی خاکی ئیسرائیل، بۆیە ئیسرائیلو جوەکان بەهەموو توانای خۆیانەوە ئەمجارەش هەوڵدەدەن ترهمپ ببێتەوە سەرۆک.
کۆمارییەکان لەدیموکراتەکان باشترن بۆ گەلی کوردستان، کۆمارییەکان شارەزاییەکی باشی لەسەر مێژوی گەلی کوردستانی هەیەو زۆرباش کوردەکان دەناسێت،
دوو کارەکتەری ئەمریکی سەرو حەفتا ساڵ کە ڕکابەری ملیۆنان خەڵکی ئەمریکی و هاوسۆزی ملییۆنانی تری غەیرە ئەمریکی دەکەن یەکیان دەچێتە کۆشکی سپی وەھەروەھا چەندین ساڵە لە ئەمریکا هەڵبژاردن ئاسانە و لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێ.
ئەم هەڵبژاردنە گەرم و گوڕییەکی زیاتری بەخۆوە بینیوە و بەپێی ڕاپرسیەکان لە ئەمریکا دەڵێن جۆ بایدن لە پێش ترامپەوەیە، بەڵام من وای نابینم من دەڵێم ترامپ سەرکەوتن بەدەست دینێت ترامپ لە پێش جۆ بایدنەوەیە.
پێشبینیەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا جیاوازن، هەموو ساڵێکیش, بەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا چەندین شارەزا و پرۆفیسۆر پێشبینیەکانی خۆیان بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەکەن، جا ئەشێ ڕاست بێت یاخود هەڵە بێت.