قادری حاجی عەلی کاریزمایەکی کەم وێنە ھێندە پاك و ڕاستگۆ بووی هەرگیز لەبیر ناچیتەوە

سابیری سەندیکا

مردن جانەوەرێكی بێ نهێنگری بێ مۆڵەتی دڕندەیە ، كەس نازانێ كاتی هەڵمەت و پەلاماری كەیە، نەكەس دەبوێرێ، نەلەكەس دەببورێ كەس ناتوانی خۆی لێوەشێرێ ، بەهەمووكەسیش دەوێرێ،  نەشەوێ تاكو ڕۆژێ دەوەستێ و نەڕۆژێ دەگەیەنێتە شەوێ، نەبەپاڕانەوەی ڕازی دەبێ، نەماڵی دنیاشی دەوێ . گوێ ناداتە تەمەن و پێویستی مانەوەو نە مانەوەی هەر خاوەن گیانێك . كێ ی بوێ چ تەمەنێكی گەرەك بێ كەی بی یە وی لەكوێ ی پێویست پێ بێ گیان و جەستەی لە یەكتر جیادەكاتەوەو كۆتایی بەژیان دەهێنی و لەبەرچاوی دۆست و دوژمن بێ سەرو شوێنی دەكات! بێ باك و بێ دەربەستە لە دوای ئەو چی دەبێت و چ ڕوو دەدات كێ سەرگەردان دەبێت و كێش بەختەوەرە. كەس نازانێ لە كۆێوە هاتووین یان بۆچی هەین وهاتووین چ دەكەین نازانین كەی دەڕۆین و بۆ كۆی مل دەنیێن. 

قادری حاجی عەلی کێیە؟ 
پیاوە سپییەکەی نیشتیمان بناسە
بۆچی تائێستا مەلەفی گەندەڵیی نییە؟

 

قادری حاجی عەلی یەکێک بو لەو سەرکردە دەگمەنانەی کورد، کە لەسەردەمی لاوێتی‌یەوە تا دوا ساتەکانی ژیانی لەگەڵ خۆی‌و بیروباوەڕەکەی‌و هاوڕێکانی‌و خەڵکدا راستگۆ بو.

 

گیان لەدەستدانی  قادری حاجی عەلی وەك سەركردەیەكی خۆنەویست و خۆشەویست و جێی متمانە و ئومێدی خەڵك و پشتیوانی ستەملێكراوان، سەركردەی دیارو سەربەخۆی گەلەكەمان، ئەسەف و خەسارەتێكی گەورەیە بۆ هەموان.

 

‏‎قادری حاجی عەلی  کاریزمایەکی کەم وێنە، قادری حاجی عەلی ھێندە پاك و ڕاستگۆ بووی ھەرگیز لەبیر ناچیتەوە و قادری حاجی عەلی خۆشەویستی خەڵکی كوردستان و كۆمەڵی برادەرانی وەكو هەموو ئەو ئازیزانەی كە مەرگ بەربینگی پێ گرتوون لەم یاسای سروشتیو بەدەر نیە، هەر وەكو ئێمەش ناتوانین ڵی  بەدەربین ، ئەوەندەی خەڵكی كوردستان دەی ناسن و دۆست و برادەرەكانی كه‌ ژیانیان لەگەڵ ئەو پیاوە كورد پەروەرەدا بەڕێ كردووە، وامان هاتۆتە بەرچاو  كە وشه‌ی بەرزی ڕەوشتی پاك و بێ گەرد بووە و هەمیشە دوورەو پەرێزی كارە خراپەكان بووە بۆ چاكەی ناو كۆمەڵ ‎لە زۆر شوێن جیگا پەنجەی دیارە.

كەم كورد هەبوە وەك قادری حاجی عەلی ‌  كورد پەروەر بوبێت، كەم سه‌رۆك سكیرتێر و هاوسه‌رۆك  ئەشرافی كوردستانی عێراق  هەبو وەك کاک قادری حاجی عەلی  دڵسۆزی كوردستان و شارە خۆشه‌ویسته‌كه‌ی سڵێمانی بوبێت.

ئێمە هەمومان  حەزمان ئەكرد توێشوی رێگای دوری تۆ بوینایە، پشودەری هەناسە سوارەكانت بوینایە، سۆمای چاوە ماندوەكانت بوینایە، گۆچانی دەستی شوێنە نەشارەزاكانی ئەم كوردستانەت بوینایە، حەزمان ئەكرد تاجی دڵسۆزییەكانی سەری تۆ بوینایە، کاکە قادر حاجی عەلی 

قادری حاجی عەلی یەكێك بوو لەو سەرکردەیە کە خەڵكی كوردستانی عێراق  وەك ئومێدێك چاویان لێبوو رابەرایەتی شەقامی ناڕازی بكات، بەداخەوە بەھۆی ململانێیەكی سەخت لەگەڵ كۆرۆنا كۆچی دواییكرد.


11/11/2020



وتارەکانی تری نوسەر