ئازادییەکەی سلێمانی

سابیری سەندیکا

خۆپیشاندەر پیاوە گەورەکانی دواڕۆژی نیشتیمانن مەیانکوژن، دووژمن نین، لە کوردستان و عێراق ئێستا دۆخێك لە ئارادایە كە هەڕەشە لە ژیان و گوزەرانی زۆرینەمان دەكات، سلێمانی بۆتە شوێنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی هاووڵاتیان، ئایا ئەمە رێزگرتنی دەسەڵاتە سیاسییەكەیەتی لە ئازادی و ناڕەزایەتی هاووڵاتیان، پرسیار بۆچی هەموو خۆپیشاندانانە  ئایا خۆپیشاندان کاریگەرییان ھەیە. 

پرسیار بۆچی سلێمانی بێ ئەوەی لە شاری ھەولێر هیچ جموجۆڵێكی بەرچاوی ناڕەزایەتی هەبێت، ئێمە هانی خەڵك نادەین لە هەولێر خۆپیشاندان بكەن، مەبەست قوربانی و خۆپیشاندان لە سلێمانی كاریگەریی ئەوتۆیان نابێت.

دوای خۆپیشاندان كام بەرپرس لە حكومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق هاتووە سەرخەت و راستەوخۆ قسەی بۆ خەڵك كردووە، پشتیوانی خۆپیشاندەران بكات.

هاووڵاتیان هەرێمی کوردستان مافی خۆیانە ژیانێكی شایستە بژین و ناڕەزایەتی دەرببڕن، ئایا بە سووتاندنی دامودەزگاکانی حكومییەكان کێ زەرەر دەکات  هاووڵاتیان یان حکومەتی کوردستان؟ 

 

‎ئەو گەنجانەی ڕۆژانێکە لەسەر شەقامن و پڕ بەدەم دروشم بۆ نمایشکردنی ژیانی کولەمەرگی خۆیان دەچڕن، بە گێرەشێوێن و دەستی و تێکدەری پێناسەیان بۆ دەکرێت، ئەو گەنجانەی سەرشەقام ساڵانێکە باوکیان شەهیدی شاخ و شارو وارسیان ئەنفالکراوی دەستی  بەعسیەکانە، ئەزمونی هەرێمە بەرهەمی خوێن و قوربانیدانی باوک و وارسی ئەم گەنجانەیە، لەڕۆژەکانی هەڵبژاردندا کادیرو کاندیدانی دەسەڵات  پاڕانەوەو  بە دوو کیلۆ خەیارو تەماتەو بیبەر و بەڵێن و وەعدی درۆینەوە دەچنەوە بەردەم دەرگاکانیان و داوای متمانە پێدان لەهەڵبژاردنیان لێدەکەن، ھەروەھا لە ئازادییەکەی سلێمانی تفەنگە بەدەستی یەکێتی و پارتی و پارێزگاری شاریش بەدەست گۆڕانەوەیە و ئەوانەی ویستیان بەلولەی تفەنگ دەنگی ناڕەزای گپ بکەن لەکۆتیدا بەرەو هەڵدێر چوون. ئەمە لە لایەک و لە لایەکی ترەوە ھاوڵاتیانی کوردستان سەرگەرمی خۆپیشاندانە جەماعەتی گردەکەش خەریکی دامەزراندو پۆست وەرگرتنن بۆ دۆستو ئەحباب و حەبیبەو ماستاوچی و پیاوەکانیان یەکیەتیش خەریکی هەناردەو هاوردەیە لەمەرزەکان بەبێ گومرگ  پارتیش پاشای وڵاتە. 


13/12/2020



وتارەکانی تری نوسەر