نەمانی شکۆی دادگا و سەرەوەری یاسا لە کوردستانی عێراق

سابیری سەندیکا

هەربۆیە وڵاتان لەنێو دەستورەكانیاندا ئاماژەیان بەم ئازادییە كردووەو لەهەمانكاتدا رێككەوتننامەی هەرێمایەتی‌و نێودەوڵەتیش لەمبارەیەوە واژۆ كراون. 

٢٩ ساڵە یاسا لە کوردستانی عێراق یاسا سەروەر نییە و دادوەری سەربەخۆنییە، لایەنە سیاسیەکان بە ئارەزووی خۆیان دەتوانن تەداخولی تێدا بکەن! لەدادگاییەکی  ماڕاسۆن ئاسای  سیاسیدا  پێنج  لەو   ڕاگیراوانەی  لە کوردستانی عێراق دوای  چەند  مانگ  مانەوە  لەزیندان  بەیاسا  ڕەوانەی  کونجی  زیندان  کران، ئەوشوێنەی لەسەر نووسینی کۆمیت دەخرێتە زیندانەوە لەسەر دروستکردنی گروپ چات و ماسنجەر و وەتس ئاپ وڤایبەر و ئال و گۆری زانیاری ماسنجەردا شەش ساڵ دەبێتە میوانی زیندان.

 

بەخێر بین بۆ ئەو وڵاتەی کە کوردستانی عێراقە ئاسایش بۆکردنەوەی پاسەوەردی کۆمپیوتەر هەرەشەی دەستدرێژی سێکسی لە دەستگیرکراوان دەکات بە خێر بین بۆ کوردستان کۆریای باکوری رۆژ هەلاتی ناوەراست لەژێر ئەشکەنجەو فشارو دەرونی و هەرەشەی دەروونی و هەرەشەی دەستدرێژی سێکسیدا ووتە لە تۆمەت باران وەرگیراون و مافی دادوەری و یەکسانی رەچاو ناکەن.

 

مرۆڤ سەیری دەستگیرکراوانی بادینان و ھەولێر و سلێمانی دەکات سەری دەسوورمیت لەو حکومەی دڵ رەقانەی لە بەرامبەریان دەرچوو قسەکردن لە چات گروپ لەسەر خۆپیشاندان بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانی بی مۆلەت بەشداریکردنی لە خولی رۆژ نامەوانی لەدەرەوەی ولات دانیشتن لەگەڵ ریکخراوە نیودەولەتیەکان بواری مافی مرۆڤ باسی باسکردنی لە خۆپیشاندان بلاوکردنەوەی زیندانی نیهینی بادیناو سلیمانی و هەولێر ناشرینکردنی حکومەت و دەیان تۆمەتیکی تر لەم شیوەیە کە لە هیچ وڵاتیکی دیموکراسیدا مرۆڤ لەسەر ئەم کارانە نەک شەش ساڵ زیندانی ناکرێت بگەرە دەستگیریش ناکریت. 

 

زۆر کەس پیوایە بەر لە بریاری داوەر مسروبارزانی پێشتر لە کۆنگرە رۆژ نامە وانیەکەیدا حکومی بەسەر زیندانەکانی بادیناندابوو ئەوەی دادوەرکردی تەنها دووبارەکردنەوەی بریارەکەی مسروبارزانی بوو... 

 

ئەوەی رووداوە نیشانەی یەک راستیە راستی دەست پیکردنی حکومی پۆلیسی لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە کابینەکانی حکومەتی پێشودا شەرمێک هەبوو لە کۆمەڵگای نیودەولەتی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەڵام وادیارە ئەم کابینەیە باکی نییە لە شەخسیتی  خۆی و هەرێمی کوردستانی عێراق بە بەرچاوی دونیاوە ئەتکی هەرچی دادپەروەری و مافی مرۆڤ و دەکات ئەوەی تەنها تۆمەتباران دەبرێنە بەردەم دادگا بەس نیه مەرجی سەرەکی بوونی دادگایەکی بێ لایەن و دادپەروو ئەگەر نا خۆ سەدام و بەعسیش دادگای هەبوو.

لەدوای  لێدوانەکەی  سەرۆکی  حکومەت  ئەم  سزا  توندەی  ڕاگیراوەکانی بادینا   چاوەڕوانکراو  بوو، هەر  بەڕێگاوە  ئەم  ڕۆژنامەنوس و چالاکوان و هزرە  ڕەخنەییانەی  ناو  زیندانەکانی  بە سیخور  ناودێرکردن.

ڕوونە خراپتر لە داگیرکەران لە کوردستان کەوتوونەتە وێزەی خەڵکی خۆیان،  ھەرچی جوانی بوو لە ناویان برد، لە کوردستانی عێراق لە کوێش جوانیەک دەنگێکی ئازا و ئازاد ھەبێت سەرکوتی دەکەن، تیرۆری دەکەن، یان بە ناوی دادگاوە کەلەپچە و زیندانی دەکەن...


21/02/2021



وتارەکانی تری نوسەر