چاری وڵات بكەن تاهەناسەیەكی ماوە

سابیری سەندیکا

خەڵك لە کوردستانی عێراق بەتایبەتی و بە گشتی عێراق برسییە، بێزارە، نائومێدە، ئەمانە بەسن بۆ ئەوەی چیتر ناعەدالەتی قبوڵنەكەن‌و بێدەنگ نەبن. بەرپرسانی هەریمی کوردستان و عێراق  تکایە دەربکەون و تێکەڵی  خەڵک  بن بۆ  ئەوەی ئاگاتان  لە  خەمەکانی خەڵک  بێت،  ئەوکات خەڵک  ناچار  نابێت  خۆپیشاندان  بکات و لەسەنتەرو  شارەکان و لەبەردەم  کۆشک و تەلارە  بەرزو  ڕازەوەکانیان  ئاپۆرای  ناڕەزایەتی  ببەستێت و هوتافی  حەماسیانە  بکێشێت.

30 ساڵە،لەپێنج ملیۆن كەس، باجی شكست‌و چاوچنۆكی‌و نابەرپرسیارێتی، سی كەسە دەدەن، نە گوێیەكیان هەیە بۆ بیستن، نە باكیشیان هەیە بەكەوتن. کوردستان و عیراق لە دۆخێكی جێگری سیاسی و ئابووری و ئەمنیدا نییە، میدیاكانی عیراق لەبارەی ئەو ئاڵۆزییانەی لە خۆپیشاندانەكەی دروستبوون بڵاوکردوە. 

خۆپیشاندەران  خەڵکانێکن  کەخۆیان  پیشانی  کەسانێک  دەدەن  کەئەو  کەسانە  بەرپرس و سەرۆک و حکومەت لەناو  کۆشکە  بەرزو  گردەکان و شاخەکانی کوردستان ڕازاوەکانی  سەنتەرەکاندا  خۆیان  حەشارداوە و لە  نزیکەوە  ئاگایان  لەژیان و گوزەرانی  زۆرینەی  خەڵکی  وڵاتەکەیان  نیە. 

ئێستا دۆخی عیراق بە گشتی و بەتایبەتی بە جۆرێكە كە ئاسان نییە هەموو شتێك بە خواست و ئارەزووی سەرۆك وەزیران و سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی کۆمار بەڕێوەبچێت، یەكێك لە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا پرسی پابەندبوونە بە رێكەوتنەكانەوە، بەوەی كە هەمیشە هەردوولا یەكتر تۆمەتبار دەكەن بە پابەندنەبوون بە رێكەوتنەكانیانەوە.

دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانیی عێراق تەنها بە یەك ڕێگە وڵامی داواكارییەكانی خەڵك دەدەنەوە: ئەوش سەركوتكردنی گەل و پەرتكردنیان و چاندنی ناكۆكییە لە نێوانیاندا.

خۆپشاندەران  دەیانەوێت  بۆ  لای  کەسانێک  بچن  کە  خۆیان  لەوان  شاردۆتەوەو  دەرنەکەوتون  و  دەرناکەون  بۆ  ئەوەی  خەڵک  بیان  بینێت  و  دەردی  دڵیان  لابکات و کەمی  موچەو  خزمەتگوزاریەکان و نەبونیەکانی  ژیانیان  لەنزیکەوە  لاباسبکات.

میدیاكانی عیراق و کوردستان  لەبارەی ئەو ئاڵۆزییانەی لە خۆپیشاندانەكە، دروستبوون  بڵاویانكردەوە
لە تویتێكدا كازمی رایگەیاندووە: خراپبوونی دۆخی عیراق لە بەرژەوەندیی وڵاتدا نییە. دەشڵێت: حكومەت لە وادەی خۆیدا هەڵبژاردن دەكات و سندوقەكانیش، هەڵوێستەكان یەكلایی دەكەنەوە.

ئەگەر  بەرپرسان و سەرۆک و حکومەت و کاربەدەستانی وڵات  واز  لەکلتوری  ناشرینی خۆشاردنەوە  بهێنن و دەربکەون و چاویان  بەخەڵکی  وڵات  بکەوێت، بێگومان  ئەوسا  شتێک  لەژێر  ناوی  خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی و  ئاپۆرای  شەقام  لەوڵاتدا نامێنێت
لای هەمووان ڕوون و ئاشکرایە بەهۆی دزی و گەندەڵی  حیزبەکانی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستانی عێراق شکستیان لە  بەڕێوەبردنی وڵات و پشک پشکێنە و بەرژەوەندی حیزبی و شەخسی ، ڕۆژ بە رۆژ گوزەرانی هاوڵاتیان خراپتر دەبێت و دەسەڵاتیش لە لوتکەی بێ باکیدایە لە چارەسەرکردنی قەیرانەکان ، ئەمەش ژیانی هاوڵاتیانی ڕووبەڕووی مەترسی جدی کردۆتەوە خۆپیشاندەران  کەسانێکن  کەلە  پەڕاوێزدا  دەژین و  لەکەناردا  چرکەکانی  ژیانیان  بەسەر  دەبەن. 

ئەوانەی نەوت‌و غازو بازاڕیان داگیركردوە، لە کوردستان  و عێراق دەتوانن پارەی چەندین مانگ بۆ موچەو پێداویستی  وڵات  فەراهەمبكەن. 

بۆگەڕانەوەی سەرجەم گردەكانی کوردستانی عێراق گردی دەباشان و سەری رەش و گردی زەرگەتە ئێستا بفرۆشرێت بەشی چەندین ساڵێكی  موچەی فەرمامبەران دەكات،ئەم گردانە سودی چییە؟ بۆ زانیتان تەنھا گردی زەرگەتە كەدەكەوێتە سەنتەری شاری سلێمانی ئەم گردە،كە127دۆنمەو هەر دۆنمێك 2500مەترە ئێستا نرخەكەی  ملیارەها دۆلارەو ئەی گردی دەباشان و سەری رەش چەنبێت...


15/03/2021



وتارەکانی تری نوسەر