له ئه‌نفالی سێ ی گه‌رمیان ، له 6 -12/ 4 / 1988 سوپای عێراق ،له چه‌ند قۆڵێکه‌وه هێرشیان کرد ه سه‌ر گه‌رمیان ، له که‌لا ره‌وه بۆ ناوجاف...له کفری یه‌وه بۆ ئۆمه‌ربل و توکن . له‌دوزخورماتوه‌وه بۆ چه‌می داوێ ....له قادرکه‌ره‌مه وه بۆ بناری گل و زه‌نگه ...له چه‌مچه‌ماڵه‌وه بۆ ناو چه ی جه‌باری .....له سه‌نگاوه وه بۆ ئاشداغ وگونده‌کانی ده‌وروبه‌ری....به هه‌موو جۆره چه‌کێکی نوێ ی نه‌کنه‌لۆجیای پێشکه‌وتوو له هێڵی ئاسمانی و زه‌مینی یه‌وه به‌ره‌و قوڵایی گه‌رمیانیان کشا ن ...
.
له‌و سه‌عات 7-30به‌یانی 9 / 4 / 1988 نازمه بچکۆل –و که‌رتێک پێشمه‌رگه‌ی ی.ن.ک و ملازم سامی لێپرسراوی به‌تالیونی 4-ی حیزبی شیوعی ، له گوندی تازه شار ی سه‌ر به ناحیه‌ی قادرکه‌رم ، روو به رووی ئه‌و سوپا بێ شوماره بوونه‌وه ،به‌شی تۆپخانه‌ی سوپای عێراق له داویه‌وه به به‌رده‌وامی تۆپبارانی چڕ‌و پڕی گوندی تازه شاروئاوایی شێخ حه‌مید و کانی قادر‌و ده‌وروبه‌ریان کرد، خه‌ڵکی گونده‌کان روویان کردبوه هه‌رده‌ی که‌ڵۆس ، له‌وێ خۆیان حه‌شار دا .
له هه‌مان کات دا هێزێکی بێ شوماری سوپای عێراق به پاڵپشتی کۆپته‌ر و هه‌نته‌ر وبه چه‌کی ته‌کنه‌لۆژیای نوێ ی عه‌سکه‌رییه‌وه له سه‌رجاده‌ی دوزخورماتوو – قادر که‌ره‌م ، له گوندی کۆر مۆره‌وه په‌لاماری گوندی تازه شاریان دا .
پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی و شیوعی به فه‌رمانده‌ی نازمه بچکۆل و ملازم سامی له یه‌ک سه‌نگه‌ری به‌رگری دا رووبه‌رووی ئه‌و سوپا زه‌به‌لاحه بوونه‌وه ،شه‌ڕ تا 4 ی ئێواره به‌رده‌وام بوو ، له‌وشه‌ڕه نابه‌رام به‌ره‌دا 24 پێشمه‌رگه‌ی شیوعی و یه‌کێتی ، تا دوا فیشه‌ک ...تا دواهه‌ناسه ...تا زنجیری ده‌بابه‌کان گه‌یشتنه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانیان ده‌ست به‌رداری خاکه‌که‌یان نه‌بوون ....ته‌رمه‌کانیان که‌وته ده‌ست ئیستیخباراتی فه‌یله‌قی یه‌کی سوپای عێراق .
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
سه‌رچاوه : عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود ، ره‌شه بای ژه‌هرو ئه‌نفال ، به‌رگی یه‌که‌م .
*سه‌دام وسه‌رکرده‌کانی به‌عس وسوپای ئه‌نفال به پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی چڕی سه‌ربازی ستراتیژیان ، جینۆسایدی کورد بوو ، بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه ئه‌وه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه (شیوعیی یه ، پارتی یه ،یه‌کێتی یه ،ئیسلامی یه .......)....گرنگ ئه‌وه‌یه مرۆڤی کورده ، مافی ژیانی نییه ، هه‌موو توانای ئه‌من و ئیستیخبارات و موخابه‌رات وژێر خانی ئابووری و میدیا‌و ته‌کنه‌لۆژیای سه‌ربازی عێراق و سوره‌تی (ئه‌نفال )ی قورئان یان ، بۆ جینۆسایدی کورد به‌کار هێنا .
به‌ڵام سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد ، له 1964 وه تا ئیستا 2021 ، که ده‌کاته 57ساڵ ... پێشمه‌رگه‌ی مه‌لای و جه‌لالی ، (سه‌وزو زه‌رد وسوورو شین و سپی وره‌ش و قاوه‌یی) ، له دوو سه‌نگه‌ری جیاوازدا ، براکان ده‌ده‌ن به کوشت .
سه‌رکرده‌کانی کورد ، ئه‌وه 57ساڵه هه‌ڵوێستی شکۆی باڵای خوێنی پیرۆزی ئه‌و 24 پێشمه ریان نییه ، خوێنیان له یه‌ک سه‌نگه‌ربۆ نیشتمان رشت.
سه‌رکرده‌کانی کورد تا که‌ی وانه له‌و هه‌موو زنجیره هه‌ڵه مێژوویانه وه‌رناگرن ، تاکه‌ی ده‌یانه‌وێت گرێ کوێره‌ی ئاڵۆزی شه‌ڕی براکان ، به‌رده‌وام بێ ، تاکه‌ی ئه‌م میدیا زه‌به‌لاحه‌یان ، به‌و هه‌موو به‌رنامه سه‌قه‌تانه‌وه ، که به قوتی خه‌لک دروستیان کردوه ، تۆوی رق و کینه و بو غزو تۆڵه‌و دوژمنایه‌تی بچێنن، به‌های پیرۆزی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری هه‌ڵوه‌شێننه‌وه ، که‌سێتی مرۆڤی کورد ورد‌و خاش بکه‌ن .......تا که‌ی( کورد‌و کورستان ) ئه‌که‌ن به قوربانی ئه‌و وه‌همی حیزبی یه‌یان ، تا که‌ی ئه‌م نیشتمانه ده‌که‌ن به دۆزه‌خ ؟
1- ناوی شه‌هیدانی تازه‌شار .
2-شه‌هید نازمه بچکۆڵ.
داوای لێبوردن تان لێ ده‌که‌م وێنه‌ی شه‌هیده‌کانم ده‌ست نه‌که‌وت .