جه‌نگی ….کۆرۆنا

عەبدوڵا کەریم مەحمود

له‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی کۆرۆنا ..له‌ چین ...ئیتالیا .....ئیران و…جیهان..حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان .. ..به‌ هه‌موو دام و ده‌زگا کانی ... وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ...وه‌زاره تی ناوخۆ و ....میدیاکانه‌وه‌ ..له‌سه‌ر نه‌خشه‌و... به‌رنامه‌یه‌کی زانستی ...به‌ رێنمایی ... پسپۆڕانی ته‌ندروستی  و...ده‌زگا به‌رپرسه‌کانی  به‌ڕێوه‌بردن .. هه‌نگاویان  ناو  ..به‌ په‌رۆشه‌وه‌ کاری زۆر جدی و... .فریاکه‌وتنی ...زۆر باشیان   کرد.

هه‌موو میدیای بینراو ...بیسراو و ....تۆمار   ..به‌یه‌ک به‌رنامه‌ی زانستی پزیشکی نوێ
به‌ یه‌ک  هه‌ڵویست رۆڵی  باشی یان  نوند بۆ په‌خش کردنی ....رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌کان  
هه‌موو خه‌ڵک سوپاس و.... پێزانینی بۆ ئه‌و  کارو ....هه‌ڵویسته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ...نیشتیمانی و...مرۆڤایه‌تی یه‌کانی  ...حکومه‌ت هه‌رێم هه‌یه‌ ...که‌ له‌ژێر چه‌تری یه‌ک ستراتیج دا بوون...بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی.... جه‌نگی  کۆرۆنا.

هه‌موو لێپرسراونی ئیداری... شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان  ...دکتۆر و.. ..کارمه‌ندانی ته‌ندروستی ...پۆلیسی چاودێری  ...  پۆلسی هاتوچۆ ..کارمه‌ندانی ئاسایش.....زیاد له‌ سنوور...هه‌موو توانایان خسته‌ گه‌ڕ بۆ... جه‌نگی کۆرۆنا .

گه‌ر ئه‌م ئه‌زمونه‌ نوێ یه‌ ....بکرێت به‌ کلتوریکی نوێ  و.. ستراتیجێکی نوێ ....بۆ ئاینده‌
بۆ هه‌موو بواره‌کانی تری ژیان.... له‌م نیشتمانه ...به‌ یه‌ک هه‌ڵوێست کار بکه‌ن .. ..هه‌نگاوی نوێ ی نه‌ته‌وه‌یی بنێن ....بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ کانی زوو  ......چه‌ن باره‌  نه بنه‌وه‌ ...واز له‌ حه‌ساسیه‌تی حیزبی بێنین....که‌ وه‌ ک کۆرۆنا ...مه‌ترسی یه‌ ....بۆ چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌که‌مان 
گه‌ر به‌ ئه‌زمنێکی نوێ یه‌وه‌ .....خزمه‌تی هاوڵاتیان بکه‌ن .ئاینده‌یه‌کی ترمان ده‌بێت .

ژیانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمی کوردستان ..   له‌ هه‌موو روویه‌کی داراییه‌وه‌ ....ره‌فاهیه‌ته‌
پڕه‌ له‌ سه‌رمایه‌و ... ..... لێیان  ده‌ڕژێ ......به‌ڵام ژیانی هاوڵاتیانی ئه‌م خاکه‌ ، به‌ که‌سو کاری شه‌هیدان و ..ئه‌نفال و ..پێشمه‌رگه‌و ...زیندانیانی سیاسی و.....فه‌رمانبه‌ران و ...مامۆستایان و....خانه‌نشیننانه‌وه‌  ..ئه‌وه‌نده‌قورس و..... دژواره‌ ....پڕه‌ له‌ تراژیدیا.

حکومه‌تی هه‌رێم له‌ ساڵێکدا... نۆ مانگ موچه‌یان پێ ده‌دات ....به‌هۆی جه‌نگی کۆرۆناوه‌ ....موچه‌که‌یان  دواده‌که‌وێت ...به‌ هۆی  باری ....نا ئاسایی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداد و ... کۆرۆناو .... دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌ بازاره‌کانی دنیا...ژیانی هاوڵاتیانیان ...... قورس تر و ....دژوارتر کردووه‌   ...به‌ زه‌حمه‌ت... پێویستی یه‌کانی رۆژانه‌یان بۆ دابین ده‌کرێت ...
ئایا حکومه‌تی هه‌رێم .... داهاتی گومرگ و ...داهاتی که‌رته‌ جیا جیاکان ...چی لێ ده‌که‌ن ؟

بۆ له‌ هه‌رێمێکدا ئۆقیانوسێک نه‌وتی تیایه‌ ...ژیانی هاوڵاتیان   پڕ بێ... له‌ ترس ..گومان ..چاوه‌ڕوانی ...نه‌داری بۆری نه‌وتی.... ئه‌م کوردستانه‌ بۆ کوێ ده‌ڕوات ؟...
.به‌ کێ ی ده‌فرۆشن ؟ ... ئه‌ی ئه‌و بوجه‌ زه‌به‌لاحه‌ چی لێ ده‌که‌ن.؟.....
بێ موچه‌یش  .. نه‌داری یه‌و ......وه‌ک کۆرۆنا ...پڕ‌ مه‌ترسی یه‌  ....
.
ئایا  حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان .......ئاوا  به‌ جه‌رگانه‌ جه‌نگی کۆرۆنا ده‌کات ؟
ئاواش ده‌توانێ ...ئازایانه‌  شه‌ڕی  بودجه‌ و.....داهاتی هه‌رێم ...له‌ گه‌ڵ ده‌ستکه‌وت و ... به‌رژه‌وه‌ندی یه‌ خه‌یاڵاوییه‌کانی خۆیاندا   بکه‌ن؟
شه‌ڕێکی ... شکۆی  پێشمه‌رگانه‌.. له‌ گه‌ڵ... ره‌وشتی  پیشه‌که‌یان و ....ویژدانیانی خۆیان دا  بکه‌ن ؟
بودجه‌و.....داهاتی  ئه‌م هه‌رێمه‌ .....بۆ بژێوی ژیانی  هاوڵاتیان و ....خزمه‌تی .نیشتمان بێت ؟

14/05/2021



وتارەکانی تری نوسەر