سه‌مای سه‌هۆڵه‌که ئه‌گه‌رچی له‌خۆیدا به‌ڕاستی ڕووداوێکی زۆرئاسایی ژیانی ڕۆژانه‌یه‌و هی ئه‌وه‌نیه مرۆڤ ته‌نانه‌ت له‌دانیشتنی تایبه‌تی خۆشی‌دا باسی بکات، گه‌نجه‌کانیش به‌دڵنیاییه‌وه نه‌یانزانیوه کاره‌که‌یان ده‌بێته باسی ڕۆژ‌و بابه‌تی تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان. به‌ڵام کاره‌که کاردانه‌وه‌ی به‌دوای‌خۆیداهێناو ئه‌وه‌ش‌هی‌ترو شته‌که‌بوه بابه‌تی مشت‌ومڕ. بوبه‌مێژوو. جۆره‌ها لێکدانه‌وه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی بۆکرا، هه‌رباشه تاکوئێستا که‌سی له‌سه‌ر نه‌کوژراوه. له‌به‌رئه‌وه پێویستیکرد ئه‌م قسانه‌ش له‌سه‌ر ئازادی کۆمونیکه‌یشن بکرێت که هه‌ق‌وایه هه‌مووکه‌س بیزانێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مافی هه‌مووکه‌سێکه.
ئازادی کۆمونیکه‌یشن به‌ردی‌بناغه‌ی دروستکردنی سه‌ربه‌ستانه‌ی بیروڕاو ویست‌وخواسته له سیسته‌می دیموکراتیدا، ئه‌مه‌ش ده‌توانین ته‌نها له‌ناو‌چواچێوه یاساییه‌که‌یدا تێیبگه‌ین، وه‌یه‌که‌مین سه‌رچاوه‌کانیش بۆئه‌وه بریتین له ده‌ستورو که‌ته‌لۆگی مافه سه‌ره‌کیه‌کانی مرۆڤ. ئازادی کۆمونیکه‌یشن وه‌کو مافێکی بناغه‌یی، مه‌رجی سه‌ره‌کیه له‌هه‌موو ڕیکخستنێکی کۆمونیکه‌یشندا له‌سیسته‌مه دیموکراتیه‌کاندا. ڕێکخستنی دیموکراتیانه‌ی کۆمونیکه یشن ئه‌م ئازادیانه ده‌گرێته‌خۆ:
1.ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا.
2.ئازادی زانیاریی که‌ده‌کاته ئازادی وه‌رگرتنی هه‌واڵ‌وبیروڕا بێ‌هیچ جۆره ده‌ستتێوه‌ردانێک،به‌ڵام هه‌روه‌ها ئازادی وه‌رگرتنی هه‌واڵ‌وده‌نگوباسی ڕۆژنامه‌گه‌ریانه.
3.ئازادی پێکهێنانی ڕێکخراو.
4.ئازادی کۆبونه‌وه‌و گردبونه‌وه.
5.ئازادی پێکهێنانی هاوپه‌یمانیی.
6.ئازادی بڕواهێنان.
7.ئازادی زانست.
8.ئازادی هونه‌ر.
9.مافی نوسین‌وئاگادارکردنه‌وه بۆنمونه داواکاری یاخود ڕه‌خنه‌گرتن له په‌رله‌مان.
10.مافی پاراستنی نهێنی نامه‌و بروسکه.
11.مافی پاراستنی ژیانی تایبه‌تی.
12.ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی.
ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا به‌مانای ئازادی هه‌مووجۆره شێوه‌کانی ده‌ربڕین بۆنمونه به‌قسه‌کردن، گوتارنوسین، شیعرگوتن، ڕۆمان‌نوسین، گۆرانی‌گوتن، هه‌ڵپه‌ڕکێ، سه‌ماکردن، پانتۆمیم، وێنه‌کێشان، شانۆگه‌ریی .... هتد واته هه‌موو شێوه‌یه‌کی ده‌ربڕین بێ‌هیچ جۆره‌ڕێگریه‌ک. ئه‌مه یه‌که‌مین به‌ندی مافه‌کانه که به‌داخه‌وه لێره به‌گه‌نجه‌کانی ڕه‌وا نابینن. به‌ڵێ ڕاسته هه‌مووکه‌س مافی ئه‌وه‌شی‌هه‌یه ڕه‌خنه‌یان لێبگرێت به‌ڵام نه‌ک مافی هێرشکردنه‌سه‌ریان‌و زه‌وتکردنی ئه‌و ساده‌ترین ئازادیه‌ی که له‌هه‌موودونیادا وه‌کو مافی مرۆڤ ناسراوه‌و له پاش دروستبونی ده‌زگای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانه‌وه له‌پاش جه‌نگی جیهانی دوهه‌مه‌وه بڕیاری لێدراوه. سه‌هۆڵه‌که‌ی سلێمانی له‌وانه‌یه هه‌ندێک که‌س نه‌زانن درێژیه‌که‌ی هه‌رته‌نها چه‌ندسه‌د مه‌ترێکه، له‌وێ هه‌ندێک له‌گه‌نجه‌کانی شار کاتی خۆیان ئێواران‌و شه‌وان به‌سه‌رده‌به‌ن، هیچ ماقوڵ‌نیه به‌وشێوه‌یه هێرش‌بکرێته‌سه‌ریان‌و ئه‌و ئازادیه که‌مه‌و ئه‌و چه‌ندسه‌د مه‌تره زه‌ویه‌شیان لێ‌زه‌وت‌بکرێت.