ئیوە شایستەی ئەوە نین حوکمی خەڵکی کوردستان بکەن..!!

شوان محه‌مه‌د

تەنها ئەدای ئەمڕۆتان بەسە بۆ ئەوەی بڵێین: ئیوە شایستەی ئەوە نین حوکمی خەڵکی کوردستان بکەن..!!

 

مەسرور بارزانی لەبارەی ١٦ ی ئۆکتۆبەرەوە: " خیانەتە "..

 

تیمی وەزاری یەکێتی: باسی خیانەتی ٣١ ی ئابتان نەکرد..

 

سەرۆکی پەرلەمان، وەلآمدەداتەوە..

 

تیمی وەزاری پارتی: ١٦ ی ئۆکتۆبەر خاک فرۆشتنەو ٣١ ی ئاب پیرۆزە..

 

جگە لە میدیای فەرمی و سێبەرەکانیان کە ئەوەی خوا پێی ناخۆشە ئەمرۆ بەیەکیان کردووە..

 

ئەمەش رای من : با زۆر بەڕاشکاوانە پێتان رابگەیەنین کە مێژووی هەردوولاتان چەندان جار خیانەتی لەگەڵ بەغداو ئێران و تورکیای تیایە، دڵنیام ئەگەر مۆزەبیقیش دراوسێتان بوایە ئەوانیشتان دەهێنایە سەر خاکی کوردستان.. هاوڵاتیانی کوردستان بەس تەماشای ئەدای ئەمڕۆی هەردووکتان بکات، نەک ئەو هەموو مەینەتیانەی کە بەسەر میللەتدا هێناوتانە، بەسە بۆ ئەوەی بڵێ حوکمرانی ئێوە شکستخواردووەو هیچی لە باردا نییە..!!


17/10/2020



وتارەکانی تری نوسەر