ئەمریکا و کورد

د. سه‌ردار عه‌زیز
وەها دەردەکەوێت کە پەیوەندیەکی ئاڵۆز لە نێوان کورد و ئەمریکا لە ئارادایە: ئەمە بۆ کوردی باشور و هەروەها ڕۆژئاڤاش ڕاستە. ئەو لۆجیکەی کە پاڵنەری کوردە ئەوەیە کە دەبێت شتێک بکەین هەتا ئەمریکیەکان لێرەن، ئەگینا ئەگەر هاتوو ئەمریکیەکان ڕۆشتن ئەوا ئیتر بەرەوپێشەوەچوون سەخت دەبێت و هەموو هەوڵێک بۆ ئەوە دەبێت کە چۆن پاریزگاری لەوە بکەین کە هەیە. ئەمە دڵەڕاوکێیەکی سیاسی و ئاسایشی سەختە.

ئەم دۆخە ئاسایشیە لای ئەمریکیەکان وەها نابینرێت. ئەمریکیەکان وەک دەبینی لە هەوڵداندان بۆ گەشتن بە ئامانجەکانی خۆیان، لەم پێناوەدا زۆرجار هەوڵی کورد بە بە لارێدابردن لە قەڵەم ئەدەن.

ئێستا ئەمریکا و عێراق لە گفتوگۆدان بۆ گەیشتنە جۆڕیک لە رێککەوتن بۆ دۆخی پاش داعش. ئایا ئەمریکا بنکەی دەبێت یان جێگای تری دەبێت بۆ پشتیوانی ئەو هێزەی کە دروستی کردوە. بەڵام ئێران ئەم بوونی بنکەی پێ قبوڵ نیە.

دەبینین لە هەمانکاتدا لە ڕۆژئاڤاش خیتابە سیاسیەکە بەو ئاراستەیە کە ئێران مەترسیە کە ئامانجی سەرەکی ئەوەیە چۆن ئەمریکیەکان لێرە بهێڵێنەوە.

هەتا ئێستا ڕەخنەیەکی گەورە لە سیاسەتی ئەمریکی دەگیرێت ئەوەیە کە کورت-مەودایە شۆرت-تێرمیزم-ه. هەندێک لێکۆڵەرەوە وەهای دەبینن کە لە داهاتوودا لە قازانجی ئێران دەبێت.

کورد پەلەیەتی، ئەمریکاش نایەوێت ئامانجە گەورەکەی هیچ رێگریەکی بێتە بەردەم. هەرئەمەشە کاتێک ئەمریکا داوای دواخستنی ریفراندۆم دەکات، کورد دەترسێت ئەم دواخستنە هەتا ئەو کاتەبێت کە کێشە نەما و پاشان ئەمریکا ڕۆڵ و قورسایی کەم بکاتەوە و کورد نەتوانێت هیچ هەنگاوێکی لەجۆرە بنێت.

بۆیە هەنگاوەکان لە ڕۆژئاڤا و باشور بەو ئاراستەیەن با شتێک بکەین هەتا ئەمریکیەکان لێرەن، چونکە کە ڕۆشتن ناتوانین هەنگاوی لەوجۆرە بنێین .
LikeShow More Reactions
CommentShare

31/07/2017



وتارەکانی تری نوسەر