د. سه‌ردار عه‌زیز
له پاش دوا دیداری کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌كان دیار بوو که تورکیا پۆستی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایس بۆ دوو ساڵی ٢٠١٥و ٢٠١٦ ده‌دۆڕێنێت. به‌ڵام تورکه‌كان زۆر له خۆیان دڵنیابوون. هۆکاری ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌بوو که نزیکه‌ی ١٦٠ وڵات به نهێنێ به تورکیایان ووتبو که ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ین به‌ڵام ته‌نها ٦٠ وڵات ده‌نگیان پێدا. تورکه‌كان زۆر له خۆیان ڕازی بوون و وه‌ها له خۆیان ده‌ڕاوانن که شایسته‌ین. ئه‌وه‌ی وه‌های ده‌كرد که ئاشکرابێت که تورکیا دۆڕاوه په‌یوه‌ندی تورکیایه به ئیخوان موسلیمینه‌وه و هه‌روه‌ها به هێزه تیرۆریستیه‌كان به‌تایبه‌تی.
ئه‌مرۆ له ناوه‌نده رۆژئاواییه‌كاندا ئه‌و وڵاته‌ی که پاڵپست ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی رٶلێ رکه‌به‌ری ناوچه‌ی ببینێت له به‌رامبه‌ر تورکیادا میسره. ئه‌و پێشوازیه‌ی که سیسی لێ‌کرا له نیویورک هه‌مان شێوازی پێشوازی بوو که ساڵی پێشتر ئه‌ردۆغان لێیکرا. ئه‌م جێگۆڕکێیه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به خه‌ونی تورکیا له ناوچه‌که‌دا به ته‌بابوونی له گه‌ڵ پرۆژه‌ی ئیخواندا. گه‌ر تورکه‌كان پێشتر خواستیان بوو که ببنه هێزێکی ناوچه‌یی دیاری ئه‌وا تێکهه‌ڵکێشکردنی پرۆژه‌که‌یان له گه‌ڵ ئیخواندا رۆژئاوا و وڵاتانی ناوچه‌که‌شی کرده به‌یاری به تایبه‌تی سعودیه.
تورکه‌كان وه‌ها بانگه‌شه‌یان بۆخۆیان ده‌كرد که وڵاتێکی گرنگن، به‌شداری چالاکیان هه‌یه له رووی دابینکردنی سه‌ربازی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی ناوه‌ندگیری. وه‌ك له پرێس کۆنفرانسی پاش سه‌رنه‌که‌وتنیاندا ده‌یبینین تورکه‌كان وه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌ن که له خۆیان وه‌ها بنواڕن هێشتا وڵاتێکی گرنگن پۆستی گرنگتر هه‌یه، وه‌ك سه‌رۆکایه‌تی جی (بیست وڵاته گه‌وره‌كه‌ی دونیا)٢٠ له ساڵی داهاتوودا، هه‌روه‌ها چه‌ندین رۆڵی تر، له گه‌ڵ ئه‌نجامدانی کۆمه‌لێک کۆنفرانسی جیهانی.
بایه‌خدان به سیسی و میسر له لایه‌ن ئه‌ردۆغان ون تورکیاوه مایه‌ی بێزاریه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ره جونکه ئه‌ردۆغان وه‌ك نه‌یاری شه‌خسی له سیسی ده‌روانێت. ئه‌مه‌ش به هه‌ڵسوکه‌وتیه‌وه دیاربوو له نیویورک به تایبه‌ت کاتێک ئاماده‌نه‌بوو بچێته خوانی نانخوادنه‌وه به ئاماده‌بوونی سیسی. له تورکیا به‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌ی ئه‌ردۆغان ده‌ڵێن، هه‌ڵسوکه‌وتی قاسم پاشایانه. قاسم پاسا گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژارنشینی ئیسته‌نبوله که ئه‌ردۆغانی تیادا گه‌وره‌بووه.
ئه‌م هه‌وڵه بۆ هاوسه‌نگردن له لایه‌ن رۆژئاواوه، به‌بێ گوێدانه به‌هاکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی به باش بۆ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ناشکێته‌وه.