د. سه‌ردار عه‌زیز
کرۆکی فه‌لسه‌فه‌ی مارکسی بریتیه له ململانێ. یه‌که‌م دێڕی مانیفێستی کۆمۆنیزم وه‌ها ده‌ست پێده‌كات: 'مێژووی هه‌موو ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی هه‌تا ئێستا هه‌ن، مێژووی ململانێی چینه‌کانه'. بیری ململانێ کاتێک له گه‌ڵ بیری مارکسیدا هاتوه، بۆ ناو کۆمه‌ڵگایه‌ک که چینی تیادا نه‌بووه، ئه‌وا ململانێی له هه‌ناو کایه‌ی تردا چاندوه. لێره‌دا دوو ئاست له تێڕوانین پێویسته؛ ململانێ وه‌ك سروشت، ململانێ وه‌ک چه‌مک.
له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا ملاملانێ بوونی هه‌بووه، به‌ڵام به شێوازێکی نارێکخراو. ململانێی رێکخراو ده‌بێته دیالیکتیک. ئه‌وه‌ی من بیری لێده‌كه‌مه‌وه به بینینی هه‌موو ئه‌و ململانێ و باڵ باڵێن و یه‌كتر شکاندنه له ناوچه‌ی سلێمانی زیاتره به به‌راورد به ناوچه‌کانی تر.
ده‌كرێت ئارگومێتنی ئه‌مه له‌وه‌دابێت که کۆمه‌ڵگای پارێزه‌ر به سروشت کۆمه‌ڵگایه‌كی هه‌ره‌میه (هایرارکی). له کۆمه‌ڵگای هه‌ره‌میدا پله و پایه‌ی که‌سه‌کان له لایه‌ن ئه‌وانی تره‌وه قبوڵ ده‌كرێت. به‌ڵام له کۆمه‌ڵگای ئالوده‌بوو به بیری چه‌پ پێگه و پایه‌ی که‌س دانی پیادا نانرێت له ئه‌نجامدا ململانێی هه‌موو دژ به هه‌موو ده‌ست پێده‌کات.
له نه‌بونی دانپیاناندا هیچ جۆره رێکخستن و حکومداریه‌ك نایه‌ته ئاراوه. ئه‌مه کرۆکی نه‌مانی ده‌وڵه‌ت له بیری مارکسدا. به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین که کۆمه‌ڵگای کوردی هه‌تا بێت زیاتر ده‌چێته ژێر سایه‌ی حکومداری و ده‌خوازێت حکوم بکرێت. ئه‌مه کرۆکی دووفاقیه‌که‌یه. ئه‌وه‌ی ده‌خوازێت حوکم بکرێت به هه‌ڵسوکه‌ت، به ئاگا‌و بێ ئاگا دژ به حکومڕانیه. ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌مه‌دا به‌رهه‌م دێت بریتیه له حکومڕانی بێ حاکم، که جۆرێکی له دۆخی سروشتی هۆبز.
ئه‌م بیری چه‌په مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه به شێوازی جیاواز له ناوچه‌ی سلێمانی به به‌راورد به ناوچه‌كانی تری هه‌رێم. ده‌كرێت ئه‌مه یه‌كێک بێت له فاکته‌ره نۆمیناڵه‌كانی ئه‌وه‌ی که حکومکردنی سلێمانی یان رێکخستنی ناوچه‌ی سلێمانی له ژێر سایه‌ی سیسته‌مێکی حکومداریدا به به‌راود به ناوچه‌كانی تر ئه‌سته‌م بێت. له کاتێکدا که کوردستان به‌ره‌وه قۆناغی حکومداری به خێرایی هه‌نگاو ده‌نێت به تایبه‌ت پاش ستراتیژبوونی کوردستان له دیدی هێزه گه‌وره‌کانی دونیا، گه‌ر سلێمانی نه‌توانێت ئه‌م گرێکوێره‌یه‌ی تێبپه‌ڕێنێت ئه‌وا زیاتر وزیاتر ده‌بێته په‌راوێز.
دیاره ئه‌مه ته‌نها خرۆشانی تێزێکه که ده‌توانرێت دوکتۆرایه‌كی باشی له سه‌ر بنوسرێت. کاریگه‌ری بیری مارکسیزم له سه‌ر قه‌یرانی حکومڕانی له ناوچه‌ی سلێمانی.