تورکیا و تیورەی زەلکاو

د. سه‌ردار عه‌زیز

زەلکاو لە زمانی کوردیدا مانایەکی جنێویانەی هەیە. بۆیە ئاسان نیە بۆ کەسێكی کورد وەک چەمکێکی جیوپۆلەتیکی لە زەلکاو تێبگات. ڕەنگە مانای جنێوی زەلکاو دەرخەری ئەو واقیعە جوگرافیە بێت کە زەلکاوی کوردی بۆگەن و پیس و مێشاوییە. هەروەها دەرخەری واقیكی مەعریفی و کۆمەڵایەتی کوردی بێت کە جنیو باڵاترین ئاستی مەعریفییە. بەڵام لە زمانی ئینگلیزیدا ئەم تێرمە مانای تری هەیە.

زەلکاو میتافۆرە، بەڵام لە سەردەمی جەنگی ڤێتنامدا بوو بە تیورەیەک. بە کورتی مەبەست لە زەلکاو ئەوەیە کە هێزێک، زۆر جار بەبێ مەبەست، ووردە ووردە بەرەو جێگایەک یان شوێنێک دەڕوات، یان دەبرێت، بەڵام پاش ماوەیەک لە ڕۆشتن ناتوانێت بە ئاسانی لێی بکشێتەوە و تیایدا دەچەقێت.

زۆرجار هێزێک هاندەدرێت یان ناچاردەکرێت یان خۆی بەبێ ئاگا، بە تایبەتی چونکە پرۆسەکە هەنگاو بە هەنگاو ڕودەدات، بەرەو زەلکاو دەچێت. جگە لە ڤێتنام، ئەم دۆخە بوو بە جۆرێک لە یارییەکی جیوپۆلەتیکی. دەتوانرێت بوترێت کە هاتنی سۆڤیەت بۆ ئەفگانستان ، یارییەکی زەلکاویی ئەمریکابوو، بۆ شکستی ئەو وڵاتە.
لە ئاستی جیوپۆلەتیکیدا، زەلکاو بە گشتی ئەو وڵاتانەیە کە داڕماون یان نیمچە داڕماون، لە لایەن وڵاتانی ترەوە بەکاردەهێنرێن بۆ ئەوەی وڵاتێکی تیادا بەگیربهێنن و شکستی پێبهێنن. ئێستا سوریا زەلکاوە، جێمس جێفری مانگی پێنج ووتی سوریا دەکەینە زەلکاو بۆ ڕوسەکان. پاش ئەوە ئیسرائیلیەکان وتیان سوریا دەکەینە زەلکاو بۆ ئێرانییەکان.

ئایا ئەم تیورەیە دەکرێت بە سەر سەرکێشییەکانی ئێستای تورکیادا بسەپێت؟ تکایە بیر لە زەلکاو لە رەهەندە کوردییەکەی مەکەرەوە.

دەستکردنی تورکیا بە سەرکێشی، بەبێ بونی ئابورییەکی بەهێز، لە ئەنجامدا ڕەنگە ببێتە هۆکاری ئەوەی کە لە ناوەندەوە داڕمێ.

بەگشتی تیورەی زەلکاو یانی، سەرقاڵکردن و بێئاگاکاردنی هێزێک لەوەیە کە بەرەو جێگایەک دەڕوات کە ناتوانێت لێی بکشێتەوە و تیایدا دەچەقێت و لە پەلوپۆ دەکەوێت. ئەمە زۆر خەسڵەتی هەیە.


05/07/2020



وتارەکانی تری نوسەر