بەوێنە...ساڵی پار لەم ڕۆژەدا نەوشیروان موستەفا چی كردووە؟

ساڵی پار و لەم ڕۆژەدا نەوشیروان موستەفا ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بە ئامادەبوونی تاڵەبانی بەشداری یادی 41 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانی كرد.

ئەمڕۆ 1ی حوزەیران یادی 42 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیە و ساڵی پار لەم ڕۆژەدا نەوشیروان موستەفا ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە پاركی هەواری شار بەشداری مەراسیمی یادكردنەوەی 41 ساڵەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانی كرد.

لە یادەكەدا جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی بەشداربوون.

ئەوەش یەكەمجاربوو نەوشیروان مستەفا، دوای جیابوونەوەی لە یەكێتی  لە ساڵی 2006 و پێكهێنانی بزووتنەوەی گۆڕان، بەشداری ئاهەنگی یادی دامەزراندنی حزبەكەی پێشووی بكات كە خۆی یەكێك بوو لە دەستەی دامەزرێنەرانی.





ئه‌م بابه‌ته 7410 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:04:01/06/2017

Copyright 2017. speemedia.com. All Rights Reserved