جوڵانەوەی "نەخێر" هەڵمەتی بانگەشەی "تۆقێنەر" دەستپێدەکات

شاسوار عەبدولواحید داوای بەشداری هاوڵاتیان دەکات.. وێنە: دیمەنێک لە گرتە ڤیدیۆییەکە

جوڵانەوەی نەخێر لە پەیجە فەرمی و نافەرمییەکانیانەوە بانگەشە بۆ هەڵمەتێکی "تۆقێنەر"ی بانگەشە دەکەن و بڕیارە یەکەم گردبوونەوەی جەماوەری ئەنجام بدەن.

جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا بڕیاری دا یەکەم کۆبوونەوەی جەماوەری ئەنجام بدات و وەک لە پەیجەکانیانەوە بانگەشەی بۆ دەکەن کە گردبوونەوەکە "تۆقێنەر" دەبێت.

ئەو گردبوونەوەیە ڕۆژیشەممە ٩ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت و کۆبوونەوەکە کاتژمێر پێنجی ئێوارە دەبێت لە یاریگای یانەی سلێمانی ناسراو بە "مەلعەبەکە".

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا لەو گرتە ڤیدیۆییەی کە بڵاوکراوەتەوە داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بەشداری لەو گردبوونەوە و کۆبوونەوەیەدا بکەن و دژ بە ٢٦ ساڵ حکومڕانی کوردی بڵێن نەخێر.

بڕیارە ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە لە هەرێمی کوردستان ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت و جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا داوا دەکات دەنگ بدرێت بە نەخێر و گۆڕان و کۆمەڵیش داوای دواخستنی دەکەن، سەرجەم لایەنەکانی دیکەش بە فەرمی داوا دەکەن هاوڵاتیان دەنگ بە بەڵێ بدەن بۆ جیابوونەوە لە عێراق.





ئه‌م بابه‌ته 1785 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:00:04/09/2017

Copyright 2017. speemedia.com. All Rights Reserved