ئەنجامی گشتپرسی لە سلێمانی راگەیەنرا

بەپێی ئەنجامی بەرایی دەنگدان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان لە پارێزگای سلێمانی بە رێژەی 50.11ی خەڵك دەنگیان داوە.

سەرچاوەیەك لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە سپی راگەیاند لەو رێژەیە 80%ی بە "بەڵێ" دەنگیان داوە‌و 19%یان بە "نەخێر".

رۆژی 25ی ئەیلول، 2013 بنكەی دەنگدان بە رووی زیاتر لە 3 ملیۆن دەنگدەری باشووری كوردستاندا كرایەوە. بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسی 72%ی دەنگدەران وەڵامیان داوەتەوە، زۆرینەی رەهاشیان بە "بەڵێ‌" بووە.





ئه‌م بابه‌ته 16399 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:42:27/09/2017

Copyright 2017. speemedia.com. All Rights Reserved