سلێمانی.. کچێکی ٢٢ ساڵ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە شاری سلێمانی ڕوویدا و بەهۆیەوە کچێکی گەنج کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە، دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە ڕووداوەکە ڕایگەیاند” کاتژمێر ٥:٠٠ بۆ ٥:١٥ی بەیانیی ئەمڕۆ، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (میتسوبیشی لانسەر) لە ژێر پردەکەی دەباشان لەسەر شەقامی مەلیک مەحمود، کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە پایەی پردەکەدا.”

بەهۆی توندی پێکدادانەکەوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە کچێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بووە، دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە و زیانێکی زۆر گەورەش بە ئۆتۆمبێلەکەی گەیشتووە.

هاوکات بەپێی ئەو دیمەنانەی کە لە کامێراکانی چاودێریی هاتوچۆوە تۆمارکراون، ئۆتۆمبێلەکە بە خێراییەکی زۆرەوە ڕۆیشتووە و دوای ئەوەی شۆفێرەکە نەیتوانیوە کۆنتڕۆڵی بکات، خۆی بە کۆڵەکەی پردەکەدا کێشاوە.



AM:10:45:09/06/2026