کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ ڕاگەیاند، کە تێیدا ئاماژە بە بەرزبوونەوەی تدریجیی پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکان دەکات.

ئاماژەبەوەشکراوە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵەهەور. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کم/ک دەبێت، ئاراستەکەشی لە باشووری خۆرهەڵاتەوە بۆ باکووری ڕۆژئاوا دەگۆڕێت. مەودای بینین لە نێوان ٩ بۆ ١٠ کیلۆمەتردایە و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزتر دەبنەوە.

هاوکات، سبەینێ چوارشەممە، ئاسمانی سەرجەم ناوچەکان بە تەواوی ساماڵ دەبێت. خێرایی با وەک خۆی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (١٠ - ٢٠ کم/ک) دەمێنێتەوە، بەڵام ئاراستەکەی جێگیر دەبێت لەسەر باکووری ڕۆژئاوا. مەودای بینین لە نێوان ٨ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە و کەمێک لە هی ئەمڕۆ تێپەڕ دەکەن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەینێ:
هەولێر: ٤١ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ٣٥ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٧ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٤٠ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٤٠ پلەی سیلیزی 




PM:01:27:09/06/2026