بەرپرسی پێشووی ژوری توێژینەوەی
سیاسی بزووتنەوەی گۆڕان، دکتۆر محەمەد عەلی رەخنە لە کەسایەتی دیاری ئیسلامی
نەتەوەیی ئەبوبەکر کاروانی دەگرێت کە دەزگای روانگە کە سەرۆکەی کوڕی نێچیرڤان بارزانییە لە هەولێر
ئیڤێنتێکی بۆ دیوانە شیعریەکەی ئەبوبەکر کاوانی سازکردووە.
لەو نووسینەدا کە
بە ناونیشانی " مرۆڤ
شایانی ڕێزە یان..؟" د. محەمەد عەلی بابەتەکەی کردووە بە چەند بەشێکەوەو، لە
بەشی یەکەمدا دەڵێت " ساڵانی ١٩٩٦-٢٠٠٠؛ لەزانکۆی سەڵاحەدین خوێندکاری
زانکۆبووم، لەڕیزەکانی یەکگرتووی قوتابیانی ئیسلامی کوردستانیش ئەندام بووم. یەکێک
لەئامادەبووانی ئەم مێزە؛ ئەوکات وانەی ئەخلاقی پێدوتینەوەو دەیگوت "براکانم
بەیەک دێڕیش بێت؛ خزمەتێ بکەن بەم سەحوە ئیسلامیە کەساسە باسەرکەوێت". لەو
سەردەمی گرانی و بێکاریەدا؛ زۆر میسالیانە قسەیان دەکردو بە گەنجە بێچارەکانیشیان
دەوت " دەبێ گەنجانمان دوای تەواوکردنی زانکۆ؛ لەخزمەتکردن بەسەحوە بەردەوام
بن نەوەک کۆچبکەن بۆ وڵاتانی کافری ئەوروپا".
لە بڕگەی دوودا ناوبراو
دەڵێت" لەژێر ناوی عەدالەتخوازی، بەپشتگیری خەڵکی خەمخۆر و بێچارەی ئەم
وڵاتە، توانیان موچەیەکی خانەنشینی وەزیری بپچڕن. ئەوەی مایەی گاڵتەجارییە، ئێستا
ئامادەن نەک شوێن نەوەی یەکەمی بنەماڵەکان؛ بەڵکو بەدوای نەوەی چوارەم بکەون و
ئاوڕێکیان لێبدرێتەوە، و تەمەنیش باقی بێت؛چانسی بەدواکەوتنی نەوەی پێنجەم و
شەشەمیشیان لەدەستنادەن! ".
" ئەوەی مایەی پێکەنینە؛
لەماوەی ڕابردودا وتارێکی نوسیبوو کە "ئایا گیڤاراو ئەدیسۆن دەچنە بەھەشت یان
نا؟"
ڕەفاھیەت و موچەی
زەبەلاح و دیدارو کۆنفرانس و شیعرو قسەی قەبەی بێناوەڕۆک و فەوج و قەوانی دەوڵەت
وخوانی بەرپرسەکان و بۆ ئێوە، نیشتمان و بێکاری و کۆچ و زوھدو نەبوونی بۆ گەنجان و
ئەوانی تر.
دەمێکە وتراوە
"مرۆڤ شایانی ڕێزە نەوەک بەزەیی". بەڵام لەھەندێک هەلومەرجدا مرۆڤ
شایانی دووەمیانە! "( د. محەمەد عەلی لە سێهەم بەشی وتارەکەیدا
دەڵێت ).
ئەم رەخنانەی نوسەر لە
پای ئەوە دێت کە ئەبوبەکر کاروانی ئیڤێنتێکی شیعری لە دەزگای روانگە بۆ سازکرا کە
کوڕی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتی ئەو دەزگایە دەکات.