لە دهۆک سەباح ئەتروشی‌و رێبەر ئیمنکی ئازاد کران


دوا زیاتر لە دوو مانگ زیندانیکردن لە ئاسایشی دهۆک، ئەمرۆ سێ شەممە، رۆژنامەنووس سەباح ئەتروشی و ڕێبەر ئیمنکی چالاکوان بە کەفالەت ئازادکران، هەردووکیان لەسەر ڕەخنەگرتن لە گرانی نرخی کارەبا دەستگیرکرابوون.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، سەباح ئەتروشی وتی"لە سەرەتای مانگی نیسان ڕەخنەیان لە گرانی نرخی کارەبا لە پرۆژەی ڕووناکی و بڕینی کارەبای هاونیشتمانییان گرتووە، بڕیار بوو ڕاگەیێنراوێکی ناڕەزایی بخوێنینەوە، بەڵام داواکاری گشتی داوایەکی لە دژ جوڵاندووین و بەهۆیەوە دەستگیرکراون".

ئەم دوو دەستگیرکراوە ٦٥ رۆژ زیندان بوون و ئەمرۆ بە کەفالەت ئازادکراون.





AM:12:27:10/06/2026