بەپێی سەرچاوە میدیاییەکان، خۆزێ مۆرینیۆ لیستی ئەو یاریزانانەی ئامادە کردووە کە لە پلانەکانی داهاتووی ڕیاڵ مەدریددا نین و بە "زیادە" هەژمار دەکرێن.
ئەم لیستە هەر یەک لە ڕۆدریگۆ، ئێدواردۆ کاماڤینگا، ڕائول ئاسێنسیۆ، دانی سێبایۆس، فران گارسیا و فرانكۆ ماستانتۆنۆ دەگرێتەوە.
پێشبینی دەکرێت یانەکە لە پەنجەرەی گواستنەوەدا کار بۆ دەستبەرداربوون لەم یاریزانانە بکات.