وێنە.. نەشتەرگەریەکی گەورە بۆ هونەرمەندێکی ناسراو دەکرێت

هونەرمەندی گەورەی عێراق، یاس خزر نەشتەرگەریەکی گەورەی بە سەرکەوتووی بۆ ئەنجام دەدرێت.

 

لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، هونەرمەندی دەنگی خۆشی عێراقی ناسراو، نوسراو " لە شاری هەولێر نەشتەرگەریەکی گەورەم بۆ ئەنجام دراو ئێستا تەندروستیم باشە".

 

یاس خزر لە دایکبوونی ساڵی ١٩٣٨ شاری نەجەفەو بەیەکێک لە هەرە هونەرمەندە دەنگ خۆشەکانی عێراق و عەرەب ناسراووەو نازناوی " دەنگی زەوی " پێ بەخشراوەو، خاوەنی دەیان ئەلبومەو چەندان خەڵاتی عێراقی و عەرەبی وەرگرتووە. 

 



PM:09:51:29/01/2021