دۆلار نرخێکی نوێ بەرامبەر دینار تۆمار دەکات

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان نرخێکی نوێی تۆمار کرد.

 

خاوەن نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە ( سپی ) راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٥٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٥ هەزار و٨٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٨ هەزارو ٤٠٠ دینار.

 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠ هەزار  دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦هەزارو ٣٥٠ دینار.



PM:01:42:01/02/2021