بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی خانەنشین دەبێت

ئەمڕۆ لیوا حەسەن نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی خانەنشین دەبێت و کەسێکی دیکە لە شوێنی دەبێتە بەڕێوبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی.

 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئەمڕۆ لیوا حه‌سه‌ن نوری، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی بەپێی تەمەنی یاسایی خانه‌نشین ده‌بێت، هاوکات (عه‌مید هیوا ئه‌حمه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌بێته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی و ده‌ستبه‌کارده‌بێت له‌ شوێنه‌که‌ی. 

 

جێی باسە، هەر ئەمڕۆ چوارشەممە بەبڕیارێكی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە (٢٦٤)ی رۆژی ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ بڕیاردرا" بە خانەنشینكردنی هەریەك لە (سەیفەدین عەلی ئەحمەد، حەسەن نوری محەمەد ئەمین، رەفیق محەمەد قادر، ئەنوەر عەزیز باوە حەمەد) كە سەرجەمیان بە پلەی لیوا لەسەر میلاكی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانن". 

 

هەروەها هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌، فه‌رمانی خانه‌نشینكردنی ئه‌و چوار لیوایه‌ی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ره‌وانه‌ی خانه‌نشینی ده‌كرێـت، به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی خانه‌نشینیان.



PM:02:11:03/02/2021