سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ئاشکرای دەکات" زانیاریی هه‌واڵگریان پێگه‌یشتووه، توركیا به‌نیازە هێرشبكاته سه‌ر چیای شەنگال و پێویستە حكومه‌ت رێوشوێنی پێویست بۆ رێگریكردن له‌و هێرشه بگرێته‌به‌ر".
له‌بەیاننامەیەکدا هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگەیاندووە" زانیاری وردی هه‌واڵگری و پشتڕاستكراوه‌یان بەدەست گەیشتووە كه سوپای توركیا به‌رنامه‌ی هه‌یه هێرشبكاته سه‌ر چیای شه‌نگال و داگیركاری ئه‌نجامبدات".
دەشڵێت" پێویستە حكومه‌تى توركیا ده‌ست هه‌ڵبگرێت له‌م هه‌ڵسوكه‌وته دوژمنكارانه‌ى كه خزمه‌ت به هه‌ردوو وڵات ناكه‌ن و كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان".
هادى عامرى له به‌یاننامه‌كه‌دا باسی لەوەشکردووە، ئه‌وان پێشبینى ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه توركیا له‌سه‌رجه‌م خاكى عێراق بكشێته‌وه هه‌ر لهبهعشیقهو ناوچه سنوریه‌كان تا هه‌موو ئه‌وناوچانه‌ى له‌مدواییه داگیرى كردوه، نه‌ك هه‌وڵى ئه‌وه‌بدا ناوچه‌ى زیاتر داگیربكات.
هاوکات لەکۆتایی بەیانەکەدا سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح داوا له حكومه‌تی عێراق دەکات کە سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه پێویسته‌كان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عێراق بگرێته‌به‌ر و هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئاماده‌بن به‌رگری له خاكی پیرۆزی نیشتمان بكه‌ن.
ڕۆژی ٢٢ی مانگی رابردوو، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا دوای به‌جێهێنانی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی كه‌ره‌م ئایدنلار له ئیستانبوڵ بە رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاندبوو" شەوێک بە بێدەنگی دێینە شنگال".
ڕاشیگەیاندبوو" لایه‌نی توركیا هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش، ده‌سته‌واژه‌یه‌ك هه‌یه هه‌میشه ده‌ڵێم، ره‌نگه شه‌وێك به سه‌رسوڕمانه‌وه بێین".