ئەمڕۆ پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "قوتابییەکیان دەستگیرکردووە کە لەیەکێک لە قوتابخانەکان بەچەقۆ هێرشی کردوەتە سەر مامۆستایەک"، وێنەکەی بڵاودەکرێتەوە کە چەقۆکەی لە پشتدا چەقیووە.
پۆلیسی هەولێر دەشڵێت " کاتێک پۆلیس گەیشتونەتە قوتابخانەکە، قوتابییەکە رایکردووە، دواتر پۆلیس بەدواداچونی کردووەو دەستگیری کردووە، ئێستا قوتابییەکە بەگوێرەی ماددەی (٤٣٠) دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوەتەوە".