لە تەمەنی کابینەی نۆیەمدا، ئایا ئەم کابینەیە بڕە پارەی زیاتری بۆ مووچەی مووچەخۆرانی دابینکردووە، یان حکومەتی بەغدا؟ ئەم راپۆرتە وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە

هەرچەندە کابینەی ( ٩ )ی حکومەتی هەرێم چەندان جار ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەلەویەتی کاری ئەوان دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە و، هەمیشە لەراگەیاندنەکاندا ئەو وێنایە دەدەن کە لە کاتی دەستبەکاربوونیی ئەم کابینەیەوە بڕێکی زۆر لە داهاتی هەرێمی بۆ مووچە تەرخان کردووە، بەرامبەر ئەمەش عێراق کەمترین ئەرکی سەرشانی خۆی بەرامبەر مووچەخۆرانی هەرێم جێبەجێکردووە، بەڵام لە کێوماڵ و وردبینییەکی ماڵپەڕی ( سپی میدیا ) دەرکەوتووە بە ١٩ مانگی حوکمڕانی کابینەی ( ٩ ) ئەو گووژەمە پارانەی حکومەتی ناوەندی ناردوویەتی بۆ هەرێم بە مەبەستی پێدانی مووچە، زۆر زیاترە لەوەی هەرێم لە داهاتی نەوت و داهاتی دەروازە سنووریەکانی تەرخانی کردووە بۆ مووچەی مووچەخۆران. 


حکومەتی هەرێم/ کابینەی (٩) لە ماوەی دەستبەکاربوونی هەر لە تەمووزی ساڵی ٢٠١٩ وە تا کۆتایی مانگی کانوونی ٢/ ٢٠٢١ کە دەکاتە ١٩ مانگ، گەر وردبینەوە لە ژمارەکان لە بواری پێدانی مووچەدا رووبەڕووی زانیاری سەرنج ڕاکێش دەبینەوە. 

 
زانیارییەکان:

 
لەماوەی ١٩ مانگی ڕابردوودا حکومەتی هەرێم سێ مووچەی پێنەدراوی کابینەی هەشتیشی لەئەستۆگرتووە سەرجەم بووەتە (٢٢) مووچە.
حکومەتی هەرێم ئەم مووچانەی بەم شێوەیە بۆ مووچەخۆران خەرجکردووە:

 
١-پێدانی تەواوی مووچە بۆ دە مانگ.

 
٢-پێدانی مووچە بەبڕینەوە:

 
* چوار مووچە بەڕێژەی بڕینی ٢١٪.
* یەک مووچە بەڕێژەی بڕینی ١٨٪.
واتا بەکۆی ١٠٢٪ ئەمەش مانایی مووچەیەکی تەواو و ٢٪ی مووچە بەگشتی.

 
٣- پێنەدانی مووچەی تەواو بەبڕی (٧) مووچە.

 
دەرئٔەنجام لەو ٢٢ مانگەدا حکومەتی هەرێم لەپرسی مووچەدا هۆکار بووە بۆ:

 
* بەشداریکردنی پێدانی ١٤ مووچەی تەواو.
* پێنەدانی هەشت مووچەی تەواو.


ئەگەر شیکار بکرێت بۆ ئەو ١٤ مووچەیە کە بەتەواوی دراوە لای خوارەوە ژمارەکانی دەمانەگەیەنێتە ئەم راستیانە:

 
1- حکومەتی عێراق بڕی ٦،٤٨١ ترلیۆن دیناری ناردووە.
2- ئەمریکاش بەشدار بووە بە ١٨ هاوکاری ٢٠ ملیۆن دۆلاری کە دەکاتە نزیکەی ٤٤١ ملیار دینار.

 
کۆی مووچەی دراوی ١٤ مووچە دەکاتە نزیکەی ١٢.٥٣٠ ترلیۆن دینار.

کەواتە لەو ١٤ مووچەیە عێراق و ئەمریکا بەشدار بوون بە:  
٤١١ ملیار کۆی ٦،٤٨١ ترلیۆن دابەشی  ٨٩٥% ملیاری مووچەی مانگێکی بکەین دەکاتە ٧،٧٣ مووچە.

کەواتە حکومەتی هەرێم بڕیاری پێدانی تەنها ٦،٢٧ مووچەی تەواوی داوە.


وەک دوا دەرئەنجام:

 
حکومەتی هەرێم لای خوارەوەی لە کۆی ٢٢ مووچە تەنها ئەمانەی لە ئەستۆ گرتووە:

 
* پێدانی ٦.٢٧ مووچەی تەواو واتە بەڕێژەی ٢٨.٥٪.
* پێ نەدانی مووچەی ١٥،٧٣ مووچەی تەواوی ناردووە، بەرێژەی ٧١.٥٪.

وەک دەردەکەوت لەو ٢٢ مانگە حکومەتی عێراق  ٦،٤٨١ بە دابەشکردنی بەسەر ٨٩٥% دەکاتە ٧،٢٤مووچەی تەواوی ناردووە، بەلآم حکومەتی هەرێم ٦،٢٧ مووچەی تەواوی داوە. بە مانایەکی دیکە حکومەتی عێراق بڕی ٨٧٠ ملیار دیناری زیاتر لە حکومەتی هەرێم داوە بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

بەم پێیە دوا ئەنجام دەگەینە ئەو راستییەی لەکۆی ٢٢ مووچە:

1- حکومەتی هەرێم بەشداربووە بە ٦،٢٧ مووچەی تەواو کە دەکاتە لە ٢٨،٥%
2- حکومەتی هەرێم هەشت مووچەی تەواوی بڕیووەو نەیداوە کە دەکاتە لە ٣٦.٤%
3- حکومەتی عیراق بڕی ٧،٢٤ مووچەی تەواوی داوە ٣٢،٩%
4- ئەمریکا نزیکەی نیو مووچەی تەواو ٠،٤٩ی داوە کە دەکاتە رێژەی  ٢،٢%

 
ئەگەر ئەو پارەیەی ئەژمار بکرێت کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەشدار بووە لە پێدانی مووچەدا ئەوە ەدەردەکەوێت:

 
*حکومەت ٦،٢٧ مووچەی داوە بە بوودجەی ٥،٦١١٦٥ ترلیۆن دینار.

 
*داهاتی ناوخۆی مانگانە بەشداری مووچەی کردووە بە دابینکردنی بەبڕی ١٥٠ ملیار دینار.

 
*کەواتە بەشداری سامانە سروشتیەکان دەکاتە:
٥،٦١١٦٥ بەدرکردنی١٥٠ بە کەرەتی ١٩ مانگە دەکاتە ٢،٧٦١٦٥ ترلیۆن دینار.

 
ئەگەر ئەم گوژمەیەی بگەڕێنینیەوە بۆ بەرکەوتەی یەک بەرمیل نەوت، ئەوا دەکاتە ئەم ژمارانەی لای خوارەوە، دوای ئەژماری هەناردەی ڕۆژانەی ٤٢٦٠٠٠ بەرمیل لە رۆژێکدا:

 
دیناری هاتوو بۆ مووچە لە یەک بەرمیل نەوتەوە یەکسانە بە ٢٧٦١٦٥٠٠٠٠٠٠٠ دابەشی بکەین بەسەر  ١٩ مانگ و کەرەتی ٣٠ ڕۆژ و کەرەتی  ٤٢٦٠٠٠ بەرمیل دەکاتە ١١٣٧٣،٠٠ دینار دەکاتە  ٩،٣ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لەو ماوەیەدا کە ١٩ مانگە نرخی نەوتی برێنت بە ٤٩،٨٨ دۆلار بووە.

 
بەپێی راپۆرتەکانی دیلۆیت/ هەرێم، نەوتی فرۆشتووە بە ١١-١٢کە دەکاتە کەمتر لە برێنت بەلانی کەم٤٠% ی ماوەکەی وەرگرتووە کە دەکاتە (٤٩،٨٨ بە دەرکردن ١١،٥) کەرەتی لە٤٠% کە دەکاتە ١٥،٣٥  دۆلار، بەڵام ٩،٣ دۆلاری داوە بە مووچە!

 


PM:08:19:26/02/2021