مالیكی هۆشداری دەدات لەبارەی دروستبوونی هه‌رێمێكی دیكه‌ی سه‌ربه‌خۆ و دابه‌شكردنی خاكی عێراق و دەشڵێت" خۆپیشاندانه‌كانی ناسڕیه لێكه‌وته‌ی گه‌وره‌ی به‌دواوه‌یه".
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند" سه‌رجه‌م ئه‌و جموجۆڵانه‌ی پارێزگا جیاوازه‌كان پیلانێكن له دژی یه‌كپارچه‌یی و سه‌قامگیری خاكی عێراق و پرۆسه‌یه‌كی گۆڕانكاری، به‌ڵام ناسریه لێكه‌وته‌ی گه‌وره‌ی به‌دواوه‌یه".
نوری مالیکی ئاماژەی بەوشکرد" کە پشتیوانی داوا ره‌واكانی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌م، له هه‌مانكاتدا پشتیوانی حكومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ده‌كه‌م و پێویسته هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت به‌وشێوه‌یه بێڕێزی پێنه‌كرێت".
باسی لەوەشکرد، ئه‌وه‌ی له شاری ناسرییه رووده‌دان رێڕه‌وێكی تری وه‌رگرتووه و چه‌ند لایه‌نێكی ده‌ره‌كی پلانیان بۆ راگه‌یاندنی هه‌رێمێك داڕشتووه كه ناوه‌نده‌كه‌ی ئه‌و شاره بێ.
هاکات لەبەشێکی تری پەیامەکەیدا مالیکی هیواشی خواست، ئه‌و گه‌نجانه‌ی خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ئاوڕێك له‌و خاڵه بده‌نه‌وه، ده‌زانم ئه‌وان ئه‌وه‌یان ناوێت، به‌ڵام چه‌ند لایه‌نێكی ده‌ره‌كی پلان بۆ ئه‌و بابه‌ته داده‌ڕێژن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر بە فەرمانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، مستەفا کازمی، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەبارەی رووداوەکانی چەند رۆژی رابردووی شاری ناسرییە پێکهێنا.
بەپێی دواین ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ، لە میانی خۆپیشاندانەکاندا تاوەکو ئێستا پێنج خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە ١٧٠ کەسی دیکە لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان برینداربوون.