كارەبای سلێمانی لەئاگاداریەكدا هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات

کارەباى سلێمانى هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە جگە لە ستافى تایبەتى هۆبەکانى چاکسازى کارەبا و کۆمپانیا هیچ کەس بۆى نییە دەستکارى پێوەرەکان بکات، جگە لە ستافی تایبەتی بە پێچەوانەوە تووشى لیپرسینەوەى یاسایی دەبێت.

 

لە راگەیەنراوێکدا  بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانی رایگەیاندووە" ئەو گەڕەکانەی کە پێوەرى زیرەکیان بۆ دەبەسترێت، جگە لە ستافى تایبەتى هۆبەکانى چاکسازى کارەبا و کۆمپانیا هیچ کەس بۆى نییە دەستکارى پێوەرەکان بکات بە پێچەوانەوە توشى لیپرسینەوەى یاسایی دەبێت".

ئاماژە بەوەشكراوە" هیچ کەسێک بە ناوى زیادکردنى بڕى ئەمپێرى کارەباى پێوەرى زیرەک پارە بە کەس نەدات، چونکە کارى لەو شێوەیە ناکرێت". 

کارەبای سلێمانی لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا باسی لەوەشکردووە، لە کاتى بوونى هەر کێشەیەکدا، هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندى بە ژمارە تەلەفۆنی ٠٧٧٠١٣٩٤٦٤٢ بکەن.



PM:12:31:03/03/2021