فڕۆكەكانی توركیا ناوچە سنوورییەکانی ئامێدی بۆردوومان دەكەن

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە تۆپخانەکانی تورکیا بۆردوومانی سنووری ئامێدیان كرد لە پارێزگای دهۆك.
 
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ ناوچە سنورییەکانی دەڤەری (گوندێ كوكەرێ وبیسەپێ وبێزەلێ)یان لە سنووری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك بەچڕی بۆردومانكرد. 
 
تا ئێستا لەبارەی زەرەر و زیانەکانی بۆردومانەکە هیچ زانیارییەک نەزانراوە،

PM:12:17:13/03/2021