وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی لە بارەی بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی کۆرۆناوە هۆشداریەکی توند دەدات.
لە نووسینێکدا، د. سامان بەرزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی رایگەیاند " رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته (%10.3) له كاتێكدا پێویسته رێژه‌كه (%5) زیاتر نه‌بێت".
سامان به‌رزنجی دەشڵێت " به گوێره‌ی ئاماری ئه‌مڕۆ، رێژه‌ی تووشبوون دوو ئه‌وه‌نده‌ی رێژەی سنوورداری تووشبوونە، کە پێویستە لە (%5) زیاتر نەبێت".
لە درێژەی لێدوانەکەیدا, وەزیری تەندروستی "ئەم رێژەیە پێشبینی دەکرێت زۆر زیاتریش بێت بەهۆی ئەوەی لەو رۆژانە پشووە زۆربەی تاقیگە و کلینیکە تایبەتەکان نییە، بەڵکو تەنیا فریاکەوتن و سەنتەرەکانی کۆرۆنا هەیە".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، وه‌زیری ته‌ندروستی دەشڵێت " نیگەرانین بەوەی هیچ پابەندبوونێکی بڕیارەکان پەیڕەو ناکرێت بەداخەوە بەبێ ماسک و قەرەباڵغی و بەریەککەوتن مایەی خێراتری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەبێت لە رۆژانی داهاتوو".
ئەو پەیامەی وەزیری تەندروستی لە کاتێکدایە ژمارەی تووشبوون و گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە.