وێنە.. رۆژنامەنووسێکی ناسراوی شاری دهۆک بەنەخۆشی کۆچی دوایکرد

رۆژنامەنووسی دیاری شاری دهۆک (سابر مستەفا) بەنەخۆشی کۆچی دوایکرد.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، سابر مستەفا، پێشکەشکار لە رادیۆ و تەلەڤزیۆنی دھۆک لە کاتی پێشکەشکردنی بەرنامەیەک جەڵتەی دڵ لێی داو ڕەوانەی نەخۆشخانەی شارەکە کرا، بەڵام ناوبرا بەیانی ڕۆژی سێشەممە گیانی لەدەستدا، تەرمەکەی لە گوندی بەرۆشکا سەعدون لە پارێزگای دھۆک بەخاکسپێردرا.

سابر مستەفا لە ساڵی ١٩٧٢ لە شاری دھۆک لەدایکبووە، ساڵی ١٩٩٤ دەستی بەکاری میدیایی کردووە، کە یەکێک بووە لە پێشکەشکارە دیارو ناسراوەکانی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی دهۆک. 


AM:12:01:24/03/2021