وەزیری تەندروستی هەرێم لە بارەی هەڵکشانی تووشبوون بە کۆرۆنا هۆشداری دەدات و دەڵێت " رێژە‌ی توشبووان به کۆرۆنای گۆڕاو ڕووی له به‌رزبوونه‌وه کردووه، ئه‌و ڕێژه‌یه‌شی که ئه‌مڕۆ وه‌ک ئاماری توشبووان و گیانله‌ده‌ستدان بڵاوی ده‌که‌نه‌وه ده‌ری ده‌خات که ١٠% ی ڕێژه‌که به‌رز بووه‌ته‌وه.
لەگەڵ ئەم هۆشداریەدا وەزیری تەندروستی هەرێم د. سامان بەرزنجی باس لە گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکات و بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە" له‌و ٣٣٦٠٠٠ هه‌زار ژه‌مه ڤاکسینه‌ی که بڕیاره سه‌ینێ بگاته عێراق، ٤٣٠٠٠ هه‌زاری پشکی هه‌رێمی کوردستانه و له هه‌مان ڕۆژ ده‌گاته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌پێی ڕێنماییه‌کان ده‌ست به دابه‌شکردنی ده‌کرێت".
د. سامان به‌رزنجی دەشڵێت "ئه‌و ڤاکسینه‌ی که ده‌گاته عێراق و هه‌رێمی کوردستان له جۆری ''ئاسترازێنیکا''یه و له دامه‌زراوه‌ی کۆڤاکسی نێوده‌وڵەتی کڕدراوه و له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه ڕێگه‌پێدراوه و له‌گه‌ڵ ڤاکسینی ''سینۆفارم'' جیاوازییەکی ئه‌وتۆیان نییه و ته‌نها له جۆری به‌رهه‌مهێنانی کۆمپانیاکاندا نه‌بێت که ئه‌وه‌ی پێشوو چینییه و ئه‌مه‌یان به‌ریتانیاییه، خۆشبه‌ختانه ئه‌و ژه‌مه ڤاکسینانه‌ی که پێشتر درابوو به کارمه‌ندان و ته‌ندروستکاران له هه‌رێمی کوردستان هیچ کێشه‌یه‌کیان نه‌بووه و، له ڕێگه‌ی زانستییەوە به‌کار هێنراون".
به‌رزنجی وتیشی: "پشکی پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان له‌و ٤٣ هه‌زار ژه‌مه ڤاکسینه‌ی که ده‌گات به هه‌مان میکانزمی پێشوو ده‌بێت، به‌پێی ستانداری سیستمی دابه‌شکردنه له هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌موو جۆره‌کانی پێداویستیی پزیشکی و ده‌رمان و له به‌غدا سیستمێکی دابه‌شکرنی هاوبه‌ش هه‌یه هه‌ردوو لا پێوه‌ی پابه‌ندین و تا ئێستا له‌و ڕووه‌وە هیچ کێشەیه‌ک نه‌بووە."