فڕۆكەكانی توركیا سنووری ئامێدی بۆردوومان دەكەن

‌وێنە.... ئەرشیف
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی تورکیا بۆردوومانی سنووری ئامێدیان كرد لە پارێزگای دهۆك.
 
بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کاتژمێر ٤:٤ خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گوندەكانی بێشیلی و بازی ناوچەی كانی ماسی لە سنووری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك بەچڕی بۆردومانكرد. 
 
تا ئێستا لەبارەی زەرەر و زیانەکانی بۆردومانەکە هیچ زانیارییەک نەزانراوە. 


PM:07:25:01/04/2021