فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی سنورەکانی ئاکرێ كرد لە پارێزگای دهۆك.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە دەوروبەری كابیركێ و ژماره‌یه‌ك گوندی سنوری ناوچه‌ی به‌رواری باڵایان لە سنوری قەزایی ئاکرێ سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردومانکرد و تائێستا زیانەکان نەزانراون.
تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەکانی هاوڵاتیان نەزانراوە، بەڵام دڵەڕاوكێ و ترسی زۆری لای دانیشتووانی سنوورەكە دروستكردووە.
بۆردومانه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه ڕۆژی ١٤ی شووباتی ٢٠٢١ وەزارەتی بەرگری تورکیا كۆتایهاتنی ئۆپه‌راسیۆنی چڕنوكی هه‌ڵۆ-٢ی لە چیای گارە ڕاگه‌یاند، کەماوەی چەند رۆژێک بەردەوام بوو.