بڕیارە ئەمشەو لە هەفتەی ٣٠ی خولی ئیسپانی کلاسیکۆی زەوی لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بەڕێوەبچێت.
کاتژمێر ١٠:٠٠ی ئەمشەو بەکاتی هەرێمی کوردستان یانەی ریاڵ مەدرید میوانداری یانەی بەرشەلۆنە دەکات لە یاری کلاسیکۆی زەویدا.
پێش ئهم یارییه ههردوو یانه له پلهى دووهم و سێیهم دێن بهجۆرێك بەرشەلۆنە بە ٦٥ خاڵ لە پلەی دووەمدایە و بەجیاوازی یەک خاڵ لە دوای ئەتلەتیکۆ مەدریدی یەکەمی ڕیزبەندی خولەکەوە دێت، هەرچی ڕیاڵ مەدریدە خاوەنی ٦٣ خاڵە و لە پلەی سێیەمدایە.
پێشبینی دەکرێت پێکهاتەی تیمەکان بەم جۆرە بن:
پێکهاتەی بەرشەلۆنە
گۆڵپارێز - ( تیرشتیگن)
بەرگری - (أراوخو - دي يونج - لينجليت)
ناوەڕاست - ( دست - بيدري - بوسكيتس - ألبا)
هێرشبەر - (گریزمان، میسی، دیمبلی)
پێکهاتەی ریاڵ مەدرید
گۆڵپارێز - (کورتوا)
بەرگری - (ميندي - ناتشو - ميليتاو - فاسكيز)
ناوەڕاست - (مودريتش - كاسيميرو - كروس)
هێرشبەر - (أسينسيو - بنزيما - فينيسيوس)