وێنە.. رۆژنامەنووسێكی دیار و ناسراو بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی نیسان رۆژنامەنووسێكی دیار و ناسراوی عێراق بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

سەعدون جەواد، ڕۆژنامەنوسی دێرینی عێراق پاش ململانێیەکی سەخت لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا بەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایکرد. 

سەعدون جەواد لە ساڵی ١٩٤٥ لەدایكبووە، یەكێك بوو لە رۆژنامەنووسە وەرزشییە دیارەكانی عێراق ، خاوەنی چەندین نووسینی وەرزشی بوو، هاوکات لە بواری رۆژنامەوانیش چەندین بەرپرسیارێتی وەرگرتووە.


PM:01:56:12/04/2021