لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسان: ساڵی ٢٠٢١ بۆ رۆژنامەنووسان ساڵە هەرە خراپەکان بوو


 
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لە یادی ١٢٣ ساڵەی دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردیدا، دەڵێن" بەهەناسەی خەون بینین بە ئازادیەوە، ئەمساڵ ٢٠٢١ لەساڵە هەرە خراپەكان بوو، زۆرترین راپۆرتی رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان بە (ترس لەئازادیی) لەسەر هەرێم نوسران."

لە راگەیاندنێکدا بە بۆنەی یادی ١٢٣ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردیەوە، لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسان دەڵێن" لەکاتێکدا  یادی تێپەڕبونی 123 ساڵ بەسەر لە دایكبونی یەكەم رۆژنامەی كوردی دەکەنەوە، لە هەمو كات زیاتر پێویستیان بە وتنی راستی، راستبێژی و میدیای راستەقینە هەیە، جەختیش دەکاتەوە پەیوەست بە ئازادی رادەبڕین و کاری رۆژنامەنوسی ٢٠٢١ لەساڵە هەرە خراپەكان بووە".

سەندیکا دەشڵێن"پاش تێپەڕبونی 123 ساڵ بەسەر لە دایكبونی یەكەم رۆژنامەی كوردی لەخاكی غەریبان و تاراوگەدا، لە هەمو كات زیاتر پێویستمان بە وتنی راستی و راستبێژی و میدیای راستەقینە هەیە، هەروەها پاش ئەوەی شەرەفی ئەوەمان پێبڕا كە بوین بە یەكەم میللەت لە تاراوگەدا یەكەم رۆژنامەی خۆمان بەچاپ بگەیەنین، ئەمڕۆ پێویستمان بەو گڕوتینە هەیە كە بەدرخانیەكان شەرەفی پێشەنگ بونیان بەخۆیاندا".

ئەوەش هاتوە، "لەسەروبەندی خەباتكردنمان بۆ ئازادی وتن و رادەربڕین، بەدرێژایی تەمەنی ژێردەستە بونمان، ئەمڕۆ لەهەموكات زیاتر پێویستمان بە رادەربڕین هەیە. بەدرێژایی بونی زیندان و گرتوخانەكانی بەعس كە لاوی كوردیان حوكمدەداو ئەشكەنجەیان دەدان، ئەمڕۆ لەهەمو كات زیاتر داوای ئازادیی بۆ چالاكوانانی حوكمدراو لەبواری سۆشیال میدیا دەكەین".

ئەمڕۆع ١٢٣ ساڵ بەسەر دەرچوونی رۆژنامه‌ی‌ كوردستان تێدەپەڕێت كه‌ له‌ ٢٢ی‌ نیسانی‌ ١٨٩٨ له‌ قاهیره‌ به‌چاپ گه‌یه‌نراو لەو رۆژە رۆژنامەنووسانی کوردستان یادی ئەم رۆژە دەکەنەوە.



PM:08:47:21/04/2021