هیومان رایتس ۆچ لەسەر دۆخی رۆژنامەنووسان و چالاکوانان رەخنەی توند دەگرێت

رێکخراوی هیومان رایتس ۆچ کە رێکخراوێکی جیهانی مافی مرۆڤە، رەخنەی توند لە هەرێم دەگرێت و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا رۆژنامەنووس و چالاکوان دەستگیردەکات، بەبێ بوونی بەڵگە بۆ دادگاییکردنیان.
 
لەو راپۆرتەدا هاتووە، "دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ساڵی پاردا ( ٧ )چالاکوان و رۆژنامەنووسیان دەستگیرکردووە بە هۆی رێکخستنی خۆپیشاندانەوەو،( ٥ )یان لە شوباتی رابردوودا حوکمدران بە تۆمەتی " تێکدادانی هێمنی و ئارامی هەرێم".
 
هیومان رایس ۆچ لە سێ سەرچاوەوە پێیان گەیشتووە، کە حکومەتی هەرێم بەڵگەی تەواوی پێشکەش نەکردووە لەسەر دوو دەستگیرکراو، بەدەل بەراوری و ئومێد حاجی و دۆسیەکەیان گەڕاندۆتەوە بۆ دادوەری لێکۆڵێنەوە، کەچی " دەسەڵاتداران رەتیان کردۆتەوە بەریان بدەن و چاوەڕوانی بەڵگەی ترن لە دادگاوە.
ئەو رێکخراوە ئەو دادگاییکردنانەی هەرێمی کوردستان عێراق دەرهەق رۆژنامەنووسان و چالاکوان بە " عەیبە " ناوزەد دەکات.

باس لەوەش دەکات ئەو ڕێوشوێنانەی لە دادگای هەولێر گیراونەتە بەر دەستدرێژی مەترسیدارن بەپێی پێودانگاکانی دادگاییکردنی دادوەرانە، ئەمە جگە لە دەستوەردان لە پۆستی سیاسی باڵاوە لە کەیسەکاندا.

هیومان رایس ۆچ لە راپۆرتەکەیدا باس لە پێشێلکاری دژی بنەماکانی مافی مرۆڤ و ئەشکەنجەدان و هەڕەشە لە دەستگیرکراوەکان دەکات، لەوانە هەڕەشە لە یەکێکیان کراوە کە دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر هاوسەرەکەی و دایکی ئەگەر دان پێدانانەکە واژوو نەکات.

هەروەها هاتووە کە دادگای لە کوردستانی عێراق بە پێنج ساڵ حوکمی رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی داوە بە تۆمەتی بەشداریکردن لەخۆپیشاندانی ساڵی ٢٠٢٠ ی دژی حکومەت.



PM:08:11:22/04/2021