ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی نیسان نووسەر و رۆژنامەنووس (ئەحمەد ئابڵاغی) لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئەمڕۆ نوسەر و ڕۆژنامەنووسی کورد د. ئەحمەد محەمەد ئابڵاغی بە نەخۆشی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی فاروق لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
د. ئەحمەد یەکێک بوو لە نوسەر و لێکۆڵەرو ڕۆژنامەنووسە دیارەکانی کوردستان و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری لقی سلێمانی یەکێتی نووسەرانی کورد بوو، زیاتر لە ٢٠ کتێبی لە بوارە جیاجیاکاندا بڵاوکردۆتەوە.