راپۆرتی دووەمی چاکسازی حکومەتی هەرێم بڵاوکرایەوە

حكومەتی هەرێمی كوردستان راپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای چاكسازیی لەبارەی موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی، رەوانەی پەرلەمان كرد و ئەمڕۆش دەقەکەی بڵاوکرایەوەو ژمارەیەک داتا و نمایش کردن وشیکردنەوەی لەخۆ گرتووە.

بەپێی راپۆرتەکە کە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە، ژمارەی وارسی قوربانیانی شەهید و ئەنفالکراوان ژمارەیان ٧٠ هەزار و ٣٣١ کەسن، تا ئێستا وردبینی بۆ ٧ هەزار و ٢٧٨ ناو کراوە، ٤ هەزارو ٢٩٩ ناویان پەسەندە، هەزار و ٧٧٦ یان تێبینی لەسەرە، ٤١١ ناویان نایانگرێتەوە.

بڕی قەرزی بازرگانی ٥١١ ملیار و ٤١٣ ملیۆن و ٧٠٦ هەزارو ٢٠٩ دینارە، بڕی ٢ ملیار و ٩١١ ملیۆن و ٧٠٥ هەزار و ٥٣٧ دیناری گەڕێنراوەتەوە. ئەو بڕەی ماوەتەوە ٩٠٢ ملیار و ٦٦١ ملیۆن و ٩٨٠ هەزار و ٥٣٧ دینارە.

پرۆژەیاسای چاكسازی لە موچە و خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكانی دیكە، لە خولی پێشووی پەرلەمان پەسەندكرا، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی خەڵك لە موچە و خانەنشینی پلەباڵاكان و كەمی موچەی خانەنشینی فەرمانبەران، پڕۆژەكە گەڕێنرایەوە بۆ حكومەت.


AM:01:10:27/04/2021