هەپەگە كوژرانی ١٤ سه‌ربازی توركیای راگه‌یاند

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، کوژرانی ١٤ سەربازی سووپای تورکیای ڕاگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی بازەکانی زاگرۆسدا.

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" هێزەکانی گەریلا بە هەڵمەت و چالاکی وەڵامی هێرشەکانی سوپای تورکیا دەدەنەوە، لە چالاکییەکاندا لانی کەم ١٤ سەرباز و هێزی تایبەتی سوپای تورکیا کوژراون". 

ڕاگەیەندراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"هەڵمەتی شۆرشگێڕی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی ' کات کاتی ئازادیە' دەستیپێکردووە بە هێز و مۆڕالێکی بەرزی ئاپۆییەوە لە دژی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە و گەریلا گورزی سەخت لە دوژمن دەدات.

' هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد بارەگایەکی داگیرکەرانیان کردە ئامانج'

هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد ڕۆژی ٢٨ی نیسان لە کاتژمێر ٠٨:٤٥ لە ناوچەی ئامێدی باشووری کوردستان لە دژی بارەگایەکی سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناحیەی کانی ماسی  چالاکییان ئەنجامدا.  لە رێگەی دڕۆنەوە بارەگاکە بۆردومانکرا و سەرکەوتووانە ئامانجەکانی پێکا.

' چالاکی هەڵمەتی شۆرشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس'

زانیاری بەرفراوان دەربارەی ئەو چالاکییانەی کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆسدا ئەنجام دەدرێت ئاوەهایە:

ڕۆژی ٢٤ی نیسان کاتژمێر ١٤:٣٠ لە قادی مام رۆشۆ لە هەرێمی ئاڤاشین، لە دژی گروپێک لە داگیرکەران لە سەر گردی شەهید مۆنزوور چالاکییان ئەنجامدا ، لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر کوژران.

ڕۆژی ٢٥ی نیسان کاتژمێر ١٧:٠٠لە قادی مام رەشۆی هەرێمی ئاڤاشین گروپێک لە داگیرکەران کرانە ئامانج لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک کوژرا و ٢ داگیرکەری تریش بریندار بوون.

ڕۆژی ٢٥ی نیسان کاتژمێر ٠٧:٣٠ لە هەرێمی ئاڤاشین لە دژی داگیرکەران کە هەوڵی ئەوەیان دەدا لەسەر گردی شەهید سەردار دار ببڕن و بەجێ ببن، چالاکی ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر کوژران، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکان زۆرترە.

ڕۆژی ٢٦ی نیسان کاتژمیر ١٤:٣٠ و ١٦:٣٠ لە دژی داگیرکەران لە سەر گردی شەهید سەرداری ئاڤاشین بە کاتیۆشا چالاکی ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک کوژرا و ٣ داگیرکەری تریش بریندار بوون.

ڕۆژی ٢٦ی نیسان کاتژمێر ١٦:٣٠ لە قادی مام رەشۆ لە هەرێمی ئاڤاشین، گروپێک لە داگیرکەران لە گردی شەهید مۆنزوور کرانە ئامانج.

٢٦ی نیسان  کاتژمێر ١٦:٣٠ لە دژی داگیرکەران لە سەر گردی شەهید سەردار  لە هەرێمی ئاڤاشین چالاکییەکی بەهێز ئەنجامدرا ، ژمارەی کوژراوەکان نەزانراوە.

٢٧ی نیسان لە کاتژمێر ١٤:٠٠دا لە قادی مام رەشۆ لە هەرێمی ئاڤاشین لەدژی داگیرکەران  کە دەیانویست بکەونە ناو سەنگەرەکانی گەریلا ، بە تاکتیکی تەقەمەنی چالاکی ئەنجامدرا، ٣ داگیر کەر کوژران.

٢٦ی نیسان لەسەر گردی قەڵا بێدوێی هەرێمی زاپ، لەدژی داگیرکەران لەکاتژمێر ٠٧:٠٠ هەتاکوو ١٧:٠٠ لەسەر یەک چالاکی ئەنجامدرا. لەو چالاکییانەدا کوژرانی ٥ داگیرکەر   پشتڕاست کرایەوە، بەڵام ژمارەکە زۆرتر لەوەیە .

دوای ئەو چالاکییانەدا سوپای تورک ناوچەکەی بەخەستی بۆردومانکرد. ئێوارەش کوژراو و بریندارەکانی خۆی لەرێگەی هەلیکۆپتەروە گواستەوە.

٢٧ی نیسان کاتژمێر ٠٩: ٣٠ لە دژی داگیرکەران لەسەر گردی خەرگۆلێ-ی زاپ بە هاوەن چالاکی ئەنجامدرا.

' هێرشی ئاسمانی'

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک بێ وچان هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردومان دەکەن. زانیاری ورد بەم شێوەیە:

٢٧ نیسان کاتژمێر ١١:٠٠ قادی کەنیشکای هەرێمی زاپ بۆدرومانکرا.

٢٧ی نیسان کاتژمێر١٦:٣٠ قادی تیپی تا و قادی شەهید شاهینی هەرێمی زاپ بۆردومانکرا.

٢٧ی نیسان لە کاتژێر ١٦:٣٠ قادی ئارس فارس و مام رەشۆی هەرمی ئاڤاشین بۆردومانکرا. هەمان قاد لە کاتژمێرەکانی نێوان ٢١:٠٠- ٠٠:٠٠ بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکرا.

٢٧ی نیسان کاتژمیر ٢١:٣٠ قادی شۆکێی هەرێمی ئاڤاشین بۆردومانکرا.

لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانیک بەر هێزەکانی ئێمە نەکەوتووە."


PM:05:10:28/04/2021