" سپی " ناوی ژمارەیەک کاندیدی یەکێتی لە سلێمانی و کەرکوک بڵاودەکاتەوە

ئەمرۆ شەممە دوا کاتی رادەستکردنی ناوی کاندیدەکانە بۆ پەرلەمانی عێراق، سات بە سات  ناوی کاندیدەکان پێش راگەیاندیان ئاشکرا دەبن، یەکێتیش یەکێکە لەو حیزبانەی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان هاوپەیمانی ئەنجامداوە، لەگەڵ کۆمەڵ و یەکگرتووش هەماهەنگی هەڵبژاردنی کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " یەکێتی لە کەرکوک شەش کاندیدی دەبێت، کە یەکێکیان ئاڵا تاڵەبانی یە. یەکێتی لەم پارێزگایە لەگەڵ گۆڕان هاوپەیمانەو ئەوانیش کاندیدێکیان هەیە بەناوی ئاوات محەمەدەوە کە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکە.

هەرچی لە سلێمانییە، کاندیدەکانی یەکێتی کە ناوەکانیان بۆ بازنەکان یەکلای بۆتەوە، د. ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری کۆنی سلێمانی، رێکەوت زەکی ئەنجامی ئەنجومەنی پارێزگا، ئەکرەم مهیرداد، زانا عەبدولرەحمان و کاوە قەرەداغی. 

  



PM:02:01:01/05/2021