هەپەگە كوژرانی سێ سه‌ربازی توركیای راگه‌یاند

ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی ئایار ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، کوژرانی سێ سەربازی سووپای تورکیای ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراێکی کورتی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دوێنێ ٢ی ئایار لە ناوچەى مەرڤانۆس لە هەرێمی ئاڤاشین چالاکییەکیان لە دژی سەربازانی سوپای تورکیا لە شاخی شەهید دڵگەش ئەنجامدا".

باسی لەوەشکردووە، لەو چالاکییەدا سێ سەربازی تورکیا کوژراوە و سەربازێکی تریش بریندار بوو.


PM:02:05:03/05/2021