چێلسی بە یارزانە لاوەکان و ریاڵ بە یاریزانە خاوەن ئەزموونەکان رووبەڕووی یەکدەبنەوە

ئەمشەو چوار شەممە چاوەکان دەچنە سەر یاریگەی ستامفۆرد بریچ لە لەندەن، بۆ یەکلاکردنەوەی بلیتی دووەمی یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە نێوان یاریزانە لاوەکانی چێڵسیی ئینگلیزی و یاریزانە خاوەن ئەزموونەکانی ریال مەدریدی ئیسپانی.

ئەمشەو شەوی یەکلاکردنەوەی هاوکێشەکەیە بۆ گەیشتن بە ئیستەنبووڵ بۆ رکابەریکردنی مانچێستەر سیتی لەدوای ئەوەی لە یاریی چووندا هەردوو یانە ئینگلیزی و ئیسپانییەکە بە گۆڵێک بۆ هەر لایەک یەکسانبوون.
 
چێڵسی لە یارییەکەی ئەمشەودا لە یاریگەی خۆی، پشت بەو گۆڵە دەبەستێت کە لە یاریی چووندا لە مەدرید تۆماریکرد، بۆ تەواوکردنی رێگەی گەیشتن بە یاریی کۆتایی و کردنە دەرەوەی خاوەنی زۆرترین نازناوی چامپیۆنزلیگ کە ریال مەدریدە.

چێڵسی بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ و بردنەوە بە هەر ئەنجامێک دەگاتە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ریال مەدرید بە یەکسانبوون بە زیاتر لە گۆڵێک و بەبردنەوەی بە هەر ئەنجامێک دەگاتە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

بۆ یارییەکەی ئەمشەوی نێوان نوێنەرەکەی پرێمەرلیگ و لالیگا، سێرخیۆ رامۆس و فێدریکۆ ڤالڤێردی گەڕاونەتەوە نێو ریزەکانی لۆس بلانکۆس.
 رۆژنامەی مارکای ئیسپانی و نزیک لە یانەی ریال مەدرید دەڵێت " ریال مەدرید لە یارییەکەی ئەمشەودا بە 4-3-3 یارییدەکات، دوای ئەوەی لە یاریی چووندا بە پلانی 3-5-2 یارییکرد و تووشی کێشەی زۆر بوو.
ئەمشەو ریاڵ بەم پێکهاتەوەیە یاری دەکات:

تۆماس توخێل، دوای وەرگرتنی راهێنەرایەتی چێڵسی گۆڕانکاریی زۆری لە تیپەکەدا دروستکردووە و یانەکە کردووەتە تیپێکی رکابەر، ئەمشەو چاوی لەوەیە وەک یەکەم راهێنەر لە دوو وەرزی لەسەریەک و لەگەڵ دوو یانەی جیاواز بگاتە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.


هەردوو یانەی ریال مەدرید و چێڵسی، لە مێژووی پاڵەوانێتییە فەرمییەکانی ئەوروپادا چوار یارییان بەرامبەر یەکدی کردووە، چێڵسی هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، دوو بردنەوە و دوو یەکسانبوونی هەیە، تۆماس توخێلی راهێنەری یانەی ئینگلیزییەکەش لە 4 یارییدا بەرامبەر زیدان بردنەوەیەک و 3 یەکسانبوونی هەیە، ئەمشەو ئەو پلانەکانی ئەو دوو راهێنەرە یەکلایدەکەنەوە کێ لە یاریی کۆتاییدا رکابەری مانچێستەر سیتی دەکات.



PM:09:17:05/05/2021