لە ڕاگەیەندراوێکدا هێزەكانی رزگاری عەفرین كوژرانی سەربازێكی سوپای توركیا و چوار چەكداری میلیشیاكانی سەر بەو سوپایەی لەمیانی سێ چالاكی شەڕڤاناندا لە عفرین و دەوروبەری ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ هەینی هێزەکانی رزگاریی عەفرین، لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ڕۆژی ٢٨ی نیسان لە گوندی برج حەیدەری سەر بە ناوچەی شێراوای عەفرین، لە دژی چەتەکان چالاکییەک پێکهێنراوە و تێیدا دوو چەکدار بە سزا گەیەنراون و دوو ئۆتۆمبیلی میلیشیاکانیش ڕۆخێنراون".
هێزەکانی رزگاریی عەفرین راشیگەیاندووە" هەر لە هەمان ڕۆژدا لە لە ناوەندی عەفرین لە دژی داگیرکەران چالاکییەک پێکهێنراوە کە لە ئەنجامدا سەربازێکی تورکیا و چەکدارێک کوژراوە و سەربازێکی دیکە و سێ چەکداری تریش بریندار کراون".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ڕۆژی ٣٠ی نیسان لە گوندی خلاکا سەر بە ناوچەی بلبل شەرڤانانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە دژی داگیرکەران چالاکییەکیان پێکهێناوە و لە ئەنجامدا چەکدارێک کوژراوە و دوو چەکداریش بریندار کراون.
لە راگەیێنراوەکەدا هاوکات جەخت کرایەوە، لە کۆی گشتی ئەم چالاکییانەدا سەربازێکی سوپای تورکیا و چوار چەکدار لە لایەن شەڕڤانانەوە بە سزا گەیەنراون و سەربازێک و پێنج چەکداریش بریندار کراون.