وەزارەتی کشتوکاڵ هۆشداری بە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەدات

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە نوسراوێکدا هۆشداری بە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەدات و ڕایدەگەیەنێت" له‌ ٢١ی ئەم مانگەوە، هەر بەرهەمێکی پەلەوەری (مریشک و پارچەکانی بە فرێش یان بەستوو) بەبێ ستیکەر و بارکۆد بازاڕەکاندا هه‌بێت بە ساختە هەژمار دەکرێت".

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی هەرێمی كوردستان لەنوسراوێكدا كەبەژمارە بەژمارە (٢٦١٦) دەرچووە و ئاڕاستەی سەرجەم سەربڕخانەكان كراوە ئاماژە بەوەکراوە، پێویستە تا ٢١ی ئەم مانگە سەربڕخانەكانی پەلەوەری بەمەبەستی خستنە بازاڕی بەرهەمی (مریشك، پارچەكانی فرێش و بەستو)، باركۆد و ستیكەر لە بەرهەمەكانیان بدەن.

لە نوسراوەکەدا وەزارەتی کشتوکاڵ ئەوەشی خستەڕوو، ئامانج لەو بڕیارەش لە پێناو پارێزگاریكردنە لە بەرهەمی ناوخۆیی و دوای ئەو بەروارەش بەرهەمی بێ ستیكەر و باركۆد قەدەغە دەكرێت و دوای ٢١ی ئەم مانگە ئەو بەرهەمانەی بەبێ ستیكەر و باركۆدی پەسندكراوی وەزارەت لە بازاڕەكان ساغ بكرێنەوە، وەك بەرهەمی ساختە هەژمار دەكرێن و رێكاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەكەی دەگیرێتەبەر.

دەقی نوسراوەکە: 


AM:10:16:16/05/2021