مەحمود عوسمان: ئامانجی هێرشەكانی توركیا داگیرکردنی خاکی كوردستانە نەك پەكەكە

سیاسەتمەدار مەحموود عوسمان ڕایدەگەیەنێت" بابەت نە پەکەکەیە، داگیرکاری خاکی کوردستانە، دەبێت پارت و لایەنە کوردییەکان کۆبنەوە و یەکێتی نەتەوەیی پێک بهێنن". 

د. مەحمود عوسمان، ئەمڕۆ شەممە، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی فوڕات نیوز، سەبارەت بە هێرشی توركیا لەنێو خاكی باشوری كوردستان وتی" لێرەدا تاوانباری سەرەکی ئەنکەرەیە. سیاسەتی تورکیا سیاسەتێکی نەژادپەرەستانەیە. دەوڵەت لەدژی کوردان تیرۆر دەکات. هێرشی داگیرکەری ئیستا  گەلێک زیاتر و بەرفراوانتر. بابەت پەکەکە نییە، بابەت کوردان و داگیرکاری خاکی کوردستانە. لەهەموو لایەکەوە هێرش دەکاتە سەر کوردستان. بەڕێوەبەری ئەنکەرە سیاسەتێکی لەم چەشنە لەدژی کوردان پەیڕەو دەکات. ئەمە سیاسەتێکی هەڵە و خراپە لەدژی کوردان". 

ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دژی ئەو هێرشانە بێدەنگ نەمێنێت. دیسانەوە دەبێت عێراق لە لایەن نێونەتەوەیی سکاڵا لەدژی تورکیا سکاڵا تۆمار بکات. بەداخەوە بێدەنگن،ئەم بیدەنگیە هەڵەیە. دەبێت هەڵویستی خۆیان نیشان بدەن. داوا لە تورکیا بکات کە کۆتایی بە هێرشەکان بهێنێت، هێزەکانی بکشێنێتەوە، هاوکات دەبێت حکومەتی هەرێم لەگەل پەکەکەدا لە دیاۆلۆگدا بێت، لەناو خۆدا پێک بێن، چی بکەن و چۆن بجوڵنەوە.  دەبێت لەناو کورداندا دیالۆگ دەست پێبکات، دیالۆگ مەرجە. بە شێوەیەک بتوانن پێک بێت،  رێکەوتن بکەن. رێگە نەدەن کە تورکیا ئەو سیاسەتەی لە هەرێمەکە  بەردەوام بکات، دەبێت پەکەکە و پەدەکە کیشەکانیان لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکەن.

عوسمان ئەوەی خستەروو کە تورکیا دەخوازێت لەسەر خاکی کوردستان ، کورد شەڕی یەک بکات و وتی" کورد لە شەڕی براکووژیی دەرسێکی مێژووییان گرتووە. شەڕی ناوخۆیی هێڵی سوورە. دەوڵەتی تورک دەخوازێت لەناو کورداندا شەڕی ناوخۆیی درووست بکات. بەڵام ئەمە مسۆگەر نابێت. ئیتر کورد شەڕی کورد ناکات. ئەوە هێلی سوورە بۆ کوردان". 

سیاسەتمەداری کورد دکتۆر مەحموود عوسمان  ئەوەی خستەڕوو، یەکێتی نەتەوەیی لەهەر شتێک گرینگتر و پێویست ترە. دەبێت هەموو رێکخستن و پارتی کوردی  لە ناو دیالۆگدابن و هاوکاری یەکتری بن. ئەمە پێویستییەکی هەنووکەییە. دوژمنانی ئێمە یەکن، عێراق، ئێران، سووریا و تورکیا . بۆ ئەمەش دەبێت ئێمەش لەناو خۆماندا یەکبگرین. دەبێت کورد هاوکاری یەک بن و رێگە نەدەن کە پلانەکانی تورکیا سەر بگرێت.


PM:03:46:22/05/2021