سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت" ئه‌گه‌ر پرسی لێبڕینی مووچه‌ی فەرمانبەران له پرۆژه یاسایی بودجه‌دا دانرابێت به ئاسانی پڕۆژه‌كه له په‌رله‌مان تێناپه‌ڕێت".
زیاد جه‌بار سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان كه هاوكات سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتییه لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی یەکێتی ڕاگەیاند" لێبڕین و پاشه‌كه‌وت نایاسایی بوو، چونكه حكومه‌ت پشتی به‌هیچ یاسایه‌ك نه‌به‌ستووه له‌و باره‌یه‌وه".
ئاشکراشیکرد، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت له پڕۆژه‌ی بودجه‌دا ده‌ست بۆ ئه‌و پرسه ببات به ئاسانی ئه‌و پڕۆژه‌یه تێناپه‌ڕێت، چونكه فراكسیۆنه جیاجیاكان پێیانوایه لێبڕین نایاساییه.
رۆژی ١١ی ئه‌م مانگه پڕۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن وه‌زیری دارایی و ئابورییه‌وه ئیمزاكرا و ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرا بۆ په‌سه‌ندكردنی.