گەنجە رۆژهەڵاتییەکی لەبەردەم UN ئاگری لە خۆی بەردا، گیانی لە دەستدا

 گەنجەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە بەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، ئەمشەو ٢٣ی ئایار گیانی لەدەستدا. 

 ئەو گەنجە کە ناوی بەهزاد مەحمود و رۆژی ١٨ ی ئایار ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا ئەمشەو لە نەخۆشخانەی ئێمێرجنسی هەولێر گیانی لە دەستدا.

لە رۆژانی دوای رووداوەکە پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان چەندان خۆپیشاندانیان بۆ بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان سازکرد و دوای مافەکانیان کرد، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەڵێنی چارەسەری کێشەکانی پێدوان.

لە دوای ئەوەی کە بەهزاد مەحمود لەبەردەم ژمارەیەک میدیاکاردا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، رەخنەیەکی زۆر رووبەڕووی ئەو میدیاکارانە بووە کە رووپێووی رووداوەکەیان کردو بەریان لە خۆ سووتاندنی ئەو گەنجە نەگرت، هەروەها رەخنەش رووبەڕووی ئەو میدیایانە بووە کە رووداوی خۆسووتاندنەکەیان پەخشکردبوو.



AM:01:27:24/05/2021